بالۆتێلی دەگەڕێتەوە خولی ئیتاڵی

رووداو – هەولێر

ماریۆ بالۆتێلی دەیەوێت یانەی نیس بەجێبهێڵێت و ئەو یاریزانە ئیتاڵییە دەەیەوێت بگەڕێتەوە ئیتاڵیا.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، یانەی یوڤینتوس دەیەوێت بالۆتێلی بگوازێتەوە یانەکەی و بۆ ئەم مەبەستەش گفتووگۆکانی بۆ گواستنەوەی ماریۆ دەستپێکردووە، ئەمەش بەهۆی نزیکی مینۆ رایۆلای بەڕێوبەری کارەکانی ئەو یاریزانە کە پەیوەندی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکەدا باشە.

رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، یوڤێ زۆر نزیکە لەوەی بالۆتێلی بکاتە یاریزانی یانەکەی و گرێبەستەکەش بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت.

لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستی سوپەر ماریۆ لەگەڵ یانەی نیس کۆتاییدێت و پێشتریش کارگێڕی یانەکە رایگەیاندبوو، مووچەی بالۆ زۆرە و ناتوانن ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن.