گابۆن ماڵئاوایى كرد
رووداو -سلێمانى
یارییه‌كانى قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كان له جامی ئەفریقای 2017ـى كۆتایهات و هه‌ڵبژارده‌ى گابۆنى میوانداریش كرایه ده‌ره‌وه‌ى جامه‌كه .
له كۆتا یارى قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵبژارده‌ى گابۆنى میواندار به‌رامبه‌ر كامیرۆن وه‌ستاییه‌وه‌و یارییه‌كه‌ش به بێگۆڵ كۆتایهات به‌و ئه‌نجامه‌ش وڵاتى میواندار له قۆناخى یه‌كه‌م كرایه ده‌ره‌وه پاش ئه‌وه‌ى به سێ یه‌كسان بووه سێیه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌و كامیرۆنیش به دووه‌مى سه‌ركه‌وت بۆ قۆناخى هه‌شته‌م .
هه‌ر له هه‌مان كۆمه‌ڵه هه‌ڵبژارده‌ى بۆركبینا فاسۆ به پله‌ى یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت پاش سه‌ركه‌وتنى به سه‌ر گینیاى كه‌مه‌ره‌یى به دوو گۆڵى بێوه‌ڵام .