رووداو وردەکاری گیان لەدەستدانی کاپتنی ئامەد سپۆر ئاشکرادەکات


رووداو - هەولێر

دوای ئەوە شەهموز ئۆزەر، کاپتنی یانەی ئامەد سپۆری باکووری کوردستان لە رووداوێکی هاتۆچوودا گیانی لەدەستدا تۆڕی میدیایی رووداو وردەکاری گیان لەدەستدانی ئەو یاریزانە ئاشکرادەکات.

ماشەڵڵا دەکاک، پەیامنێری رووداو لە ئامەد رایگەیاند کاپتنەکەی ئامەد سپۆر بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری هاوڕێیەکی چووبووە ماڵاتیا، لە کاتی گەڕانەوەیدا ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە و خۆی بە گردێکداداوە و دوای ئەوەش کە چوونەتە سەر تەرمی یاریزانەکە دەرکەوتووە یاریزانەکە لە سەرمادا رەقبووەتەوە و گیانی لە دەستدا.

پەیامنێری رووداو ئەوەشی راگەیاندووە، لە ناوچەی ئەرغەنی کە یاریزانەکە تێیدا لە دایکبووە پرسە بۆ یاریزانەکە دانراوە و هەر لەو ناوچەیەش بە خاک دەسپێردرێت.