ریال مەدرید ئەستێرەیەکی بایرن میونشنی کردووەتە ئامانج

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید ئەستێرەیەکی بایرن میونشنی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ بکات.
 
بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی ئیسپانیا، جونی کالافات، بەهرەدۆزەرەوەی یانەی ریال مەدرید، ئەلفۆنسۆ دەیڤسی یاریزانی یانەی بایرن میونشنی کردۆتە ئامانج و کار دەکات بۆ ئەوەی یاریزانە کەنەدییەکە بباتە ریال مەدرید.
 
کالافات پەیوەندییەکی نزیکی دروستکردووە لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی دەیڤس و دەیەوێت لە هاوینی 2024 بە گرێبەستێك بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ دەیڤس راپێچی مەدرید بکات.
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە بایرن ئامادەنییە دەیڤس بفرۆشێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەی گرێبەستی یاریزانەکە لە هاوینی ساڵی 2025 بە کۆتا دێت، دەیڤس دەتوانێت گوشار لە یانەکەی بکات ئەگەر نەیەوێ گرێبەستەکەی تازە بکاتەوە و پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات. 
 
ریال مەدرید کاتێک یاریزانێک دەکاتە ئامانج هەموو هەوڵێک لەپێناو بەدەستهێنانی تواناکانی دەدات، کە بە درێژایی مێژووی یانەکە، چەندین یاریزانی رازیکردووە گرێبەستەکانیان نوێ نەکەنەوە بۆ ئەوەی درێسی شاهانە لەبەربکەن.