هیلال بەبێ نەیمار سەرکەوتنی بەدەستهێنا

رووداو دیجیتاڵ

 

لە یارییەکی پڕ لە رکابەری خولی رۆشنی سعودیەدا، کە لە ریازی پایتەخت بەڕێوەچوو، یانەی هیلال زۆر بەزەحمەت لە خەلیجی بردەوە.
 
یانەی هیلال، کە یارییەکەی بەبێ ئەستێرەی یەکەمی، نەیمار داسیلڤای بەرازیلی ئەنجامدا، بە ئەنجامی 1-0 بردییەوە.
 
تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی سی لەلایەن ئەلێکساندەر میترۆڤیچی هێرشبەری سڕبییەوە تۆمارکرا.
 
لە نیوەی دووەمدا هەردوو یانە چەندینجار هەوڵیاندا تۆڕی گۆڵی یەکدی بهەژێنن، بەڵام تاوەکو دوافیکەی یارییەکە ئەنجامەکە وەک خۆی لە بەرژەوەندی هیلالدا مایەوە.
 
بەم سەرکەوتنە، هیلال توانی پێشەنگبوونی خۆی لە ریزبەندیی گشتیدا بپارێزێت، کە تەعاون دووەم و ئیتیحادیش سێیەمە.