یۆرگن كلۆپ: پاره لای من هه‌موو شتێك نییه
رووداو – ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی له تۆپی پێ ئاشكرای كرد گرێبه‌ستی هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و چێڵسیی ئینگلیزی ره‌تكردۆته‌وه و رایگه‌یاند پاره‌ی به لای ئه‌وه هه‌موو شتێك نییه.
كلۆپ له لێدوانه‌كانیدا ئاشكرای كردووه چه‌ند یانه‌یه‌كی ئینگلیزی هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئیمزا بكه‌ن.
كلۆپ گوتی: یانه‌كانی مانچسته‌ر سیتی و چێڵسی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كردم، به‌ڵام من پێم باش بوو هه‌ر له دۆرتمۆند بمێنمه‌وه.
راهێنه‌ری دۆرتمۆند گوتی: ده‌توانم پاره‌ی زیاتر كۆبكه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌شقی یانه‌كانی ئینگلته‌را یان چین یان رووسیا وه‌ربگرم، به‌ڵام پاره لای من هه‌موو شتێك نییه.
یۆرگن كلۆپ وه‌رزی رابردوو بروسیا دۆرتمۆندی گه‌یانده یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا و له بۆندسلیگاش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا.