جۆرجینا رکابەرێکی بۆ پەیدابوو

رووداو دیجیتاڵ

لە چەند رۆژی رابردوودا خانمە ئەستێرەیەکی نوێ لە خولی پیشەگەری خانمانی سعودیە دەرکەوت، ئەویش خۆشەویستەکەی ئەنجێلۆ گابریێلی یاریزانی بەرازیلیی یانەی نەسڕە، کە بەم دواییە لە ریزەکانی چێڵسییەوە پەیوەندی بە نەسڕەوە کردووە.
 
ئەمە دوای ئەوە دێت کە هەواڵی بیانکا ئەنچێتا بەشێوەیەکی بەرفراوان لەنێو هاندەرانی نەسڕ و هاندەرانی تۆپی پێ بەگشتی بڵاوبووەوە، هەروەها سەرنجی زۆر لە هاندەرانی خولی سعودی بۆ لای خۆی راکێشاوە.
 
بیانکا ئەنچێتا، کچە هاوڕێی ئەنجێلۆ کێیە؟ کە پێدەچێت لەم دواییانەدا سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی راکێشابێت، هەروەها لە ئەستێرەبووندا نزیکە لە جۆرجینا رۆدریگێزی ئەرجەنتینی، کچە هاوڕێی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و زۆر کەس باس لەوە دەکەن کە دەتوانێت ببێتە رکابەرێکی بەهێزی جۆرجینا.
 
10 ساڵ لە ئەنجێلۆ بچووکترە
 
بیانکا ئەنچێتا، لە شاری برازیلیای پایتەختی بەرازیل لەدایکبووە و تەمەنی 29 ساڵە. لە بوارەکانی نمایشی جلوبەرگ و دەرکەوتنی لە ڤیدیۆکانی گۆرانیدا کاردەکات. هەروەها لە بەرنامەی لیگانداریۆسی تەلەڤزیۆنیدا کاری کردووە و دەرکەوتووە.
 
بیانکا لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە دەستی بە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەنجێلۆ کردووە، لەو کاتەوە لەگەڵ ئەنجێلۆ بووە لە هەموو شوێنێک، لە لەندەنەوە تاوەکو پاریس و تاوەکو ریاز.
 

تاتۆ بە زمانی عەرەبی
 
بیانکا تاتۆیەکی بە زمانی عەرەبی لەسەر دەستی راستی هەیە، کە تەنیا لە زۆر لە وێنەکانیدا دەردەکەوێت کاتێک دەستەکانی دەگێڕێتەوە لە کاتی گرتنی مۆبایلەکەیدا.
 
تاتۆکە تا راددەیەک کۆنە و پەیوەندی بە خۆشەویستەکەیەوە نییە کە لە وڵاتێکی عەرەبیدا یاری دەکات، وەک ئەوەی لە وێنە کۆنەکانیدا دەرکەوتووە و لە تاتۆکەدا نووسراوە "بەختی هەمیشەیی".
 
هاوڕێکەی بەتەواوی پشتگوێخستووە
 
بیانکا لەوەتەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەنجێلۆ راگەیاندووە، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە یاریزانەکە تەنیا جارێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام دەرکەوتووە کاتێک پەیوەندییەکەی نێوانیان دەستیپێکردووە.
 
لەو کاتەوە و ماوەی نۆ مانگە بیانکا هیچ وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ئەستێرەی ئێستای نەسڕ بڵاونەکردووەتەوە، هەرچەندە بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی خۆی لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانی.
 

 
"X" تایبەتە بە نەسڕ و بۆ ئەنجێلۆ
 
لەلایەکی دیکەشەوە بیانکا لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانی یاریگای نەسڕ لە رێگەی پلاتفۆرمی "X"ەوە ناوەستێت.
 
هەروەها ئەنجێلیۆ پشکی خۆی لە وێنە و پۆستەکانی لەسەر پلاتفۆرمەکە بەدەست دەهێنێت، کە کەمێک زیاتر لە 150 هەزار فۆڵۆوەڕسی هەیە.
 
کێشە لە سۆشیال میدیا
 
هەرچەندە لە ئینستاگرامدا، بیانکۆ سێ ملیۆن فۆڵۆوەڕسی هەیە، بەڵام پێشتر تووشی کێشەیەکی گەورەبووە لەگەڵ سایتەکانی سۆشیال میدیا کە ناچاربوو بۆ ماوەیەک لێیان دوور بکەوێتەوە.
 
ئەمەش بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ماڵپەڕی UOLـی بەرازیلی بڵاویکردوونەتەوە، کە پشتڕاستیکردووەتەوە کە ئەو بابەتە پەیوەندی بە قەیرانێکی دەروونی و گرژییەکی گەورەوە هەیە، کە وایکردووە بەتەواوی لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیا دووربکەوێتەوە.
 
تۆمەتبارە بە بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد
 
بیانکا کۆمەڵێک وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، کە لە هەندێک بەشی جەستەیدا زۆر بە زەبەلاحی دەرکەوتووە، ئەمەش بەلای هەندێک کەسەوە زیادەڕوویی تێداکراوە، ئەمەش بووە هۆی گاڵتەکردن بەو کچە لەلایەن کۆمەڵێکی زۆری هەوادارانییەوە.
 
هەندێک بیانکایان بەوە تۆمەتبار کردووە کە ئامرازەکانی زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی هەندێک بەش لە جەستەی گەورەتر بکات، بۆ ئەوەی سەرنجی زیاتر بۆ لای خۆی رابکێشێت.
 
بەڵام بیانکا لە ئینستاگرامیش راستەوخۆ وەڵامی ئەم تۆمەتانەی داوەتەوە و نووسیویەتی "هاوڕێیان، من بەرنامەی دەستکاریکردنی وێنەم نییە، و هیچ نەشتەرگەرییەکی جوانکاریشم نەکردووە".