دی برۆین نزیکە لە چوونە خولی رۆشن
رووداو دیجیتاڵ
لۆران بلان، راهێنەری نوێی یانەی ئیتیحادی سعودی، داوای لە کارگێڕیی یانەکەی کردووە، کێڤن دی برۆینی یاریزانی بەلجیکیی یانەی مانچێستەر سیتی بۆ بگوازنەوە.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، کیڤن دی برۆین، رازی بووە بە دەستەوارەکەی یانەی ئیتیحادی سعودی، و لەگەڵ کارگێڕیی یانەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن.
یاریزانە 33 ساڵییەکە، لە ماوەکانی رابردوودا رایگەیاند "ئێستا لەم تەمەنە پێوەستە هەموو ئەگەرەکان بە کراوەیی بهێڵمەوە، ئێمە باسی بڕە پارەیەکی باوەرپێنەکراو دەکەین لە کۆتایی تەمەنی یاریکردنمدا، هەندێک دەرفەت دێنە پێش لە ژیانماندا پێویستە بیری لێ بکەینەوە".
لای خۆشییەوە لۆران بلان، راهێنەری نوێی یانە سعودییەکە، لەگەڵ هەریەک لە یاریزانان ئینگۆلۆ کانتێ و کەریم بنزیما کۆبووەوە و باسیان لە گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزان کیڤن دی برۆین کرد.
کاپتنی هەڵبژاردەی بەلجیکا، کە تەمەنی 33 ساڵە، لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی خاوەنی 167 ئەسیستە و 102 گۆڵیشی تۆمارکردووە.