ئەلێکس فێرگسۆن.. رووخێنه‌ری ئه‌ستێره‌كان
رووداو - هەولێر
ئەلێکس فێرگسۆن، راهێنەری ئەفسانەیی سکۆتلەندی، کە مێژوویەکی پڕشنگداری لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی‌دا، بە ئاوی زێڕ نووسییەوە. ئەو تا دونیا ماوە ناوی وەک یەکێک لە باشترین راهێنەرانی مێژووی تۆپی پێ دەمێنیتەوە.
ئەلێکس فێرگسۆن، ئێستا تەمەنی 78 ساڵە، تووشی نەخۆشی دڵ بووە و لەگەڵ کاتێی هاوژین لە ماڵەکەیان لە شاری مانچێستەر دەژیت.
ئەگەر چیرۆکی ژیانی ئەو ئەفسانەیە بێنینەوە بەر دید و چاوی خوێنەرە، پڕە لە بەسەرهات، ئەو ئەگەرچی راهێنەرێکی زۆر گەورە بوو، هەمیشە نازناوەکانی دەبردەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە "رووخێنه‌ری ئه‌ستێره‌كان" ناودەبرا.
فێرگسۆن، ئه‌و راهێنه‌ره بوو كه بچووكترین هه‌ڵه‌ی له به‌ناوبانگترین یاریزان قبووڵ نەدەکرد و ره‌حمی بە کەس نەدەبرد.
ئەوکاتەی فێرگسۆن راهێنەری شەیتانە سوورەکان بوو، دەیانگوت "ئه‌گه‌ر بووی به یاریزیان له ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتددا، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كه‌مین ئامۆژگاری كه پێتده‌درێت ئه‌وه‌یه كه "به ئارامی ره‌فتار بكه و نه‌كه‌ی سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن تووڕه بكه‌ی".
هەروەها دەگوترا "جێی خۆیه‌تی گرنگی به‌و ئامۆژگارییه بده‌ی، یاریزان له‌و یانه‌یه‌دا هه‌ر چ نازناوێكی هه‌بێت و هه‌رچه‌نده‌ی جه‌ماوه‌ری زۆربێت و به هه‌ر نرخێك كڕابێت، له هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستهێنابێت، له‌لای سێر فێرگیدا هیچیان جێگه‌ی گرنگیپێدان نین و نابنه هۆی ئه‌وه‌ی كه حیسابێكی تایبه‌تی بۆ بكرێت".
ره‌نگه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد زۆرترین ژماره‌ی یاریزانی به‌هۆی تووڕه‌بوونی فێرگییهوه فرۆشتبێت و له یاریكردن له ئۆڵدترافۆرد بێبه‌شی كردبن.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌كی دیار و ئاشكرای ئه‌و قسانه‌ن:
1. پۆڵ ئینس:
ئه‌ستێره‌ی ئینگلیزی، كه ره‌نگه نه‌وه‌ی ئێستا له هانده‌رانی مان یونایتد نه‌یناسن، یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره دره‌وشاوه و دیاره‌كانی یانه‌كه له كۆتاییه‌كانی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان، به‌ڵام دروستبوونی بارگرژی له نێوان ئه‌م یاریزانه و فێرگسۆندا، وایكرد كه بڕیاری ده‌ركردنی بدرێت، ته‌نانه‌ت له كاتی رۆیشتنیدا فێرگی گاڵته‌ی پێده‌هات و به "پیاوی بوتڵه عهرهقهكه" ناوزه‌دی كرد.
2. یاپ ستام:
به "به‌رده هۆڵه‌ندییه‌كه" ناوده‌برا، یه‌كێكبوو له به‌تواناترین به‌رگریكارانی سه‌رده‌می خۆی، نه‌ك هه‌ر له یانه‌ی مان یونایتد، به‌ڵكو له هه‌موو جیهان، به‌ڵام هه‌ڵه‌یەکی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا كه لای فێرگی مایه‌ی لێخۆشبوو‌ن نییه.
ستام له یاداشته‌كانیدا، ره‌خنه‌ی گاڵته‌جاڕانه‌ی له هه‌ندێك له هاوه‌ڵه‌كانی خۆی له یانه‌كه گرت و، ره‌خنه‌ی له شێوازی قسه‌كردنی سێر ئهلێكسیش گرتبوو.
ئه‌نجامه‌كه‌ی چی‌بوو؟ باشترین به‌رگریكاری سه‌رده‌م له ساڵی 2001 له یانه‌كه ده‌ركرا و فرۆشرایه لازیۆ، له‌وێش ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و دواتریش چووه میلان.
3. دەیڤید بێكهام:
بێكهام له لووتكه‌ی ناوداریدا بوو، بۆ هه‌ر شوێنێک ده‌چوو زوومی كامێرا‌كان راوه‌دوویان ده‌نا، به‌تایبه‌ت به‌و هۆیه‌ی كه بووبووه هاوسه‌ری ڤیكتۆریای هونه‌رمه‌ندی ناسراو، ته‌نانه‌ت له كاتی راهێنانه‌كاندا كامێرا‌كان هه‌ر به‌دوایه‌وه بوون، ئه‌وه‌ش مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی سێر نه‌بوو.
دوای دۆڕانی مان یونایتد به‌رامبه‌ر ئاڕسینال له جامی ئینگلته‌را، له ژووری خۆگۆڕیندا فێرگسۆن به تووندترین هێزی خۆی شووتێكی له پێڵاوێكی سه‌ر زه‌ویی ژووره‌كه‌دا و ئه‌و پێڵاوه به‌ر نێوچه‌وانی بێکهام كه‌وت، سه‌رباری برینداركردنی نێوچه‌وانی، كهرامهتیشی برینداركرد.
شه‌ڕی نێوان ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره به رۆیشتنی بێكهام له مان یونایتد كۆتایی هات.
4. رۆی كین:
به "كوڕه به‌نازه‌كه‌ی فێرگسۆن" ناوده‌برا، جگه له‌وه‌ی كاپتنی تیپه‌كه‌ی بوو، هه‌ندێك وایان هه‌ستده‌كرد كه ئه‌ركی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ریشی پێ سپێردراوه، به‌ڵام فێرگسۆن گره‌نتیی به‌رده‌وامبوونی هیچ شتێك نادات!.
گرفتی كین له‌وه‌دابوو كه هه‌رچییه‌كی بویستایه ده‌یگوت بێئه‌وه‌ی حیساب بۆ هیچ كه‌سێك بكات، به دارین فلێچه‌ری گوتبوو "شاره‌وانیی فێرگسۆن" و هه‌روه‌ها به فێردیناندیشی گوتبوو "ته‌نیا كه كرێی هه‌فتانه‌ت 120 هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینیه و ماوه‌ی 20 خولهك به‌رامبه‌ر تۆتێنهام به باشی یاری ده‌كه‌یت، وامه‌زانه كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناودار و بێوێنه‌ی".
دوای ئه‌وانه‌ش له گه‌شتێكدا به كه‌ناڵی مان یونایتدی گوتبوو "حه‌ز ناكه‌م له‌وه زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه بمێنمه‌وه"، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌م گه‌شته، بۆی ده‌ركه‌وت كه له‌و یانه‌یه نه‌ماوه و سێر بڕیاری ده‌ركردنی داوه.
5. رۆد ڤان نیستڵڕۆی:
بۆ خاتری چاوه‌كانی رۆناڵدۆ، سێر پشتی له گۆڵكاره هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی خۆی كرد، له یه‌كێک له راهێنانه‌كانی تیپه‌كه له وه‌رزی 2005 - 2006 رۆد ڤان نیستڵڕۆی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌شه‌ڕهاتن، نیستڵرۆی باجه‌كه‌ی زۆر به قورسی دا.
ئه‌و باجه‌ی كه نیستڵڕۆی دای بریتی بوو له مانه‌وه له‌سه‌ر كورسیی یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، تا ئه‌وكاته‌ی ریال مه‌درید له‌م حاڵه رزگاری كرد.
6. كارلۆس تیڤێز:
ئەو کوڕە ئەرجەنتینییە وه‌ك هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه، وایده‌زانی كه ناوبانگه‌كه‌ی بواری پێده‌دات فشار له‌سه‌ر راهێنه‌ر دروست بكات.
تیڤێز هه‌وڵیدا رای گشتی له‌دژی کارگێڕی مان یونایتد بجووڵێنێت و له به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كاندا ده‌یگوت "ئیداره‌ی یانه‌كه هه‌وڵی پێویست بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبەستەکەم ناخه‌نه گه‌ڕ". له وه‌ڵامدا، سێر به‌وپه‌ڕی متمانه‌به‌خۆبوونه‌وه گوتی "نامه‌ی زۆرم له له‌و باره‌یه‌وه لە کارگێڕییەوە بۆ دێت، به‌ڵام ئه‌وه منم كه ئه‌و نامانه پشتگوێ ده‌خه‌م".
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی سێر فێرگی وایكرد تیڤێز خزمه‌ته‌كانی بۆ فرۆشتن بخاته‌ڕوو، ئه‌وه‌بوو ركابه‌ره مێژووییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، كه بریتییه له مانچێسته‌ر سیتی، ئه‌و یاریزانه‌ی قۆسته‌وه.
7. وەین روونی:
ئه‌ستێره‌ی ئینگلته‌را و كوڕه زێڕینه‌كه، هەرچەندە ماوەیەکی زۆر له ریزه‌كانی یانه‌ی مان یونایتددا یاریکرد، به‌ڵام دواجار ئەویش بووە قوربانی کەلەڕەقی فێرگسۆن.
دوای ئەوەی چه‌ندینجار توانج و گرژی كه‌وته نێوان روونی و فێرگسۆن، کە دواترینیان له یاریی نێوان مان یونایتد و وۆلڤه‌رهامپتۆن بوو، كاتێك روونی ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئاستی یاریزانه هاوهڵەكانی كرد، له به‌رامبه‌ریشدا سێر پێی‌گوت "ئه‌ی بۆ سه‌یرێكی ئاستی خۆت ناكه‌ی؟". ئیدی روونیش لەو یانەیە باری کرد.