راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووڕەیە

رووداو-هەولێر

فێرناندۆ هیێرۆی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاستی هەڵبژاردەکەی پێباش نییە و دەیەوێت بەزووترین کات ئاستی ئیسپانیا باشتر بکات.

داوای کۆتاییهانتی یارییەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران، هیێرۆ لە لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانان گوتی" زۆر رازیم لە یاریزانەکانم، بەڵام ئەو ئاستەی دەمەوێت پێشکەشی بکەن نایکەن".

هەروەها گوتیشی"  دەمانزانی یارییەکی ئاسان نابێت بۆمان، بەڵام توانیمان بیبەینەوە و سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنێنین، هەموو هەوڵێکیش دەدەین بۆ ئەوەی لە قۆناخی داهاتوودا باشتر دەربکەوین".

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی جیهانی 2018 ی رووسیا و لە یارییەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران توانی بە گۆڵێکی بێوەڵام یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتاییپێبهێنێت.