ئۆزێلی ئارسناڵ له‌ ئۆزێلی ریال مه‌درید باشتره‌



رووداوى وه‌رزشی ـ DW

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئارسناڵى ئینگلیزی تووشی چه‌ند ئه‌نجامێكی خراپ بوو له‌ یارییه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزیدا، زۆر له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هره‌و تواناكانی مه‌سعود ئۆزێل ته‌نیا ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كاریگه‌رییان هه‌بووه‌و ئێستا ئه‌و یاریزانه‌ هه‌ره‌سی هێناوه‌، به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئارسناڵ به‌ ئه‌نجامی 1 ـ 5 به‌رامبه‌ر به‌ لیڤه‌رپوول دۆڕا.

به‌ڵام پێگه‌یFilGoal.com  ئامارێكی ئه‌نجامداوه‌ بۆ به‌راوردكردنی توانا و لێهاتووییه‌كانی ئۆزێلی ئارسناڵ و ئۆزێلی ریال مه‌درید.. ئه‌وه‌ی پێویستیشه‌ له‌به‌رچاو بگیرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌راورده‌كه‌ له‌ نێوان وه‌رزی رابردووی خولی ئیسپانییه‌ به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ وه‌رزی ئێستای پریمیه‌رلیگ كه‌ تاوه‌كو ئێستا 26 گه‌ڕی لێ ئه‌نجام دراون.
به‌شداریكردنه‌كان

ریال مه‌درید: 23 یاری (7 یاری ته‌واو ـ 12 جار گۆڕاوه‌ ـ 4 جار وه‌ك یه‌ده‌گ به‌شداریكردووه‌)

ئارسناڵ: 21 یاری (12 یاری ته‌واو ـ 9 جار گۆڕاوه‌)
گۆڵه‌كان
ریال مه‌درید: 4 گۆڵ (یه‌ك لێدان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا و سێ گۆڵ له‌ ناو ناوچه‌ی سزاوه‌)
ئارسناڵ: 4 گۆڵ (گشتیان له‌ ناوه‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا)
لێدانه‌ دروسته‌كان
ریال مه‌درید: 83% (10 لێدان به‌ره‌و گۆڵ و دوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی گۆڵ).
ئارسناڵ: 84% (16 به‌ره‌و گۆڵ و سێ بۆ ده‌ره‌وه‌).
دروستكردنی گۆڵ و هه‌له‌كان
ریال مه‌درید: 66 پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ (7 بوونه‌ گۆڵ)
ئارسناڵ: 63 پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ (8 بوونه‌ گۆڵ)
پاسه‌ دروسته‌كان
ریال مه‌درید: 83 % (661 پاسی نزم ـ 14 ره‌وانه‌كردنی تۆپ به‌ سه‌ر ـ 14 پاسی نێوان یاریزانان ـ 29 پاسی درێژ) له‌ به‌رامبه‌ر 150 پاسی هه‌ڵه‌.
ئارسناڵ: 88 % (1157 پاسی نزم ـ 6 ره‌وانه‌كردنی تۆپ به‌ سه‌ر ـ 36 پاسی درێژ) له‌ به‌رامبه‌ر 150 پاسی هه‌ڵه‌.
توانا كه‌سییه‌كان
ریال مه‌درید: 48 % تێپه‌ڕبوون له‌ یاریزانه‌ی به‌رامبه‌ر (26 جار له‌ كۆی 54 هه‌وڵدان)
ئارسناڵ: 51% تێپه‌ڕبوون له‌ یاریزانه‌ی به‌رامبه‌ر (36 جار له‌ كۆی 70 هه‌وڵدان).
فاوله‌كان
ریال مه‌درید: 36 فاول له‌ دژی ئه‌نجام دراون و 18 فاولی ئه‌نجام داون واته‌ به‌ رێژه‌ی 67%
ئارسناڵ: 21 فاول له‌ دژی ئه‌نجام دراون و 6 فاولی ئه‌نجام داون واته‌ رێژه‌ی 78%
كارته‌كان:
ریال مه‌درید: 5 كارت
ئارسناڵ: تاوه‌كو ئێستا هیچ كارتێكی وه‌رنه‌گرتووه‌.