لە گرتووخانەی هەولێر خولی بالە بەڕێوەچوو


لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی شاری هەولێر، بە بەشداری 12 تیپی بەندکراوانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە یاری کۆتایی خولی بالەی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەچوو و تیپی ریفراندۆم نازناوی خولەکەی بردەوە.

ئێرە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی شاری هەولێرە، ئەمەش ئامادەکارییە بۆ بەڕێوەچوونی یاریی فیناڵی خولی بالەی سەربەخۆیی کوردستان.

کێبرکێکە بە بەشداریی دوازدە تیپی بەندکراوانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بوو، کە یارییەکانی بە شێوازیی دوو دۆڕان بەڕێوەچوو.

رکابەریی کۆتایی لە نێوان تیپی ریفراندۆم و تیپی خەبات بوو، تیپی ریفراندۆم یارییەکە و نازناوی خولەکەی بردەوە.

لەم شوێنەدا بێجگە لە بەندکراوانی کورد، بەندکراوی عەرەبیش پشتگیری لە گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن.

لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی هەولێردا بایەخێکی زۆر بە وەرزش دەدرێت، هەموو بەندکراوێک رۆژانە دوو کاژێر وەرزش دەکات.