هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی یانەی هەولێر
رووداو دیجیتاڵ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، بەشێوەیەکی فەرمی سزای سەر یانەی هەولێر هەڵدەگرێت.
یانەی هەولێر لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا لەسەر پەیجەکانی خۆی رایگەیاند، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لە رێگەی ئیمەیلێکی فەرمییەوە یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە سزای سەر یانەکە هەڵدەگیرێت.
ئەو سزایەی بەسەر یانەی هەولێردا سەپێنرابوو، بەهۆی سکاڵای یاریزانێکی توونسی بوو، بەناوی سامی هومامی کە لە فیفا بەهۆی نەدانی پاداشتە داراییەکانی سکاڵای لەسەر یانەی هەولێر تۆمارکردبوو.
سیروان تەها، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر چووە توونس، لەگەڵ یاریزانەکە کۆبووەوە و پاداشتە داراییەکانی دران، دوای رێککەوتنی نێوان هەردوولا بەفەرمی سزای سەر یانەی هەولێر هەڵگیرا.
راگەیێنراوی یانەی هەولێر
به فه‌رمی فیفا سزای سه‌ر یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر هه‌ڵده‌گرێت
یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ (فیفا) سزای سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵگرت، ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه فیفا ئیمه‌یلێكی بۆ یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر ناردووه، تێیدا هاتووه به فه‌رمی سزای سه‌ر یانه‌كه هه‌ڵگیرا.
ئه‌و سزایه‌ی كه به‌سه‌ر یانه‌كه سه‌پێندرابوو دوای ئه‌وه‌ی سكاڵایه‌ك له لایه‌ن یاریزانی توونسی سامی ئه‌لهومامی دژی یانه‌كه له فیفا تۆمار كرابوو.
ئه‌م كاره ئه‌نجام درا، دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر دكتۆر سیروان ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی سه‌ردانی وڵاتی توونسی كرد و له نزیكه‌وه چاوی به یاریزانه توونسییه‌كه كه‌وت و ئه‌و شایسته داراییه‌ی كه دوا خرابوو، كه بڕه‌كه‌ی 40 هه‌زار دۆلار بوو و ئیداره‌ی پێشووی یانه‌كه لێی به‌رپرسیاره، به كاش گه‌یاندییه ده‌ستی. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا پارێزه‌ری یاریزانه‌كه و وه‌كیلی كاره‌كانی ئاماده‌ی بوون.

به‌م شێوه‌یه یانه‌ی هه‌ولێر سیستمی تۆماركردنی یاریزانانی له لایه‌ن فیفا كراوه‌یه و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ماوه.