شه‌ممه‌ى گه‌رم له‌ پرێمەلیگ


رووداو -سلێمانى 

لە پرێمەلیگداو لە گەڕی دووەمی خولەکەدا چەند ئەنجامێک تۆمارکران، یانەی مانچێستەر یونایتد بۆ دووەم یاری لەسەریەک چوار گۆڵی تۆمارکرد و لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراویشدا یانەی ئارسیناڵ بەرامبەر یانەی ستۆک سیتی تووشی دۆڕان بوو.

لە یاریەکانی گەڕی دووەمی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ، مانچێستەریونایتد ، لیڤەرپوول و لێستەرسیتی براوەبوون و ئارسیناڵێش دۆڕا.

لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا یانەی ئارسیناڵ لەنێو یاریگەی بەریتانیا ستادیۆم دووچاری دۆڕان بوو بە گۆڵێکی بێ وەڵام ، کاتێک رووبەڕووی یانەی ستۆک سیتی بووەوەو گێمی یەکەمی یارییەکە بە بێ گۆل کۆتاییهات، دواتر لە گێمی دووەم و لە خولەکی 47 دا یاریزانی نوێی ستۆک سیتی، خیسێ رۆدریگێز تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕاند و بە لەدەستدانی سێ خاڵی یارییەکە گەڕایەوە لەندەن.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی لیڤەرپوول بەبێ فیلیپ کۆتینیۆ لە کێشەدایە و ئەمجارەش لە نێو یاریگا و هاندەرانییدا بە زەحمەت لە یانەی کریستاڵ پاڵاسی بردەوە.

هەردوو یانە لە یاریگای ئانفێڵد رۆدی تایبەت بە یانەی لیڤەرپوول رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لەسوودی رێدز کۆتاییهات.

گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات و یانەکە لە بەشدارینەکردنی فیلپ کۆتینیۆ بەشێوەیەکی بەرچاو لە ڕووی دەروونییەوە کاریگەریی بەسەرەوە هەبوو.

لە گێمی دووەمدا سادیۆ مانێ فریای یۆرگن کڵۆپی راهێنەر کەوت و لە خولەکی 73دا تاکە گۆڵی بردنەوەی یارییەکەی تۆمارکرد و لیڤەر یەکەم سێ خاڵی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا.
لای خۆیەوە، مانچێستەر یونایتد دووه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌ریه‌كى تۆماركرد و لە یانەی سوانزی سیتی بردەوە.

مانچێسته‌ریونایتد‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى بووه‌ میوانى سوانزى سیتى و كوڕانى مۆرینیۆ  جارێكى دیكه‌ توانیان سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام سوانزى تووشى شكست بكه‌ن .

گۆڵه‌كانى سوورپۆشه‌كان له‌ رێگه‌ى یاریزانان، ئیریك بایلى و رومێلو لوكاكو پۆڵ پۆگبا و ئانتۆنى مارسیاله‌وه‌ تۆماركران.

به‌وه‌ش مانچێستەر یونایتد بۆ دووەم یاری لەسەریەک 4 گۆڵی تۆمارکرد، لەکاتێکدا بەدرێژایی وەرزی رابردوو تەنیا یەک جار 4 گۆڵی لە یارییەکدا تۆمارکردبوو.