یاریزانێک لە ئاسمان بەربووەوە


رووداو - هەولێر

لە کاتی چالاکییەکی ئاسمانیدا لە شارۆچکەی کۆیە، یاریزانێکی پەرەگلایدەری یانەی ئاسمانی هەولێر، بەهۆی تێکچوونی باڵی پەرەشووتەکەی بەردەبێتەوە.

محەمەد جامچی، یاریزان و کاپتنی یانەکە لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداوی گوت، چووین بۆ شارۆچکەی کۆیە بۆ ئەوەی ریکۆردێکی بڕینی ماوەی درێژ تۆمار بکەین، لە کاتی فڕین هەژار جەباری یاریزانی یانەکەمان باڵەکەی تێکچوو، هەر بۆیە بە ناچاریی پەڕەشووتی ئێمرجنسی بەرکاهێنا و لە کاتی نیشتنەوەی شوێنەکە باش نەبوو لێژایی بوو، بەمەش یاریزانەکە دووچاری رووداوێکی چاوەڕواننەکراوبوو و ئازاری پێگەیشت.

ئەو یاریزانە زیاتر گوتی : دوای ئەم رووداوە ئەو یاریزانە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە، دەشڵێت شوێنی نیشتنەوەکەی زۆر سەخت بوو بەئەستەم توانیوویانە دەریبهێنن، ئێستا باریی تەندروستی یاریزانەکە جێگیرە و تەنیا چارەسەی ئازار شکێن بەکاردەهێنێت.