ئاتلێتیكۆ مه‌درید داوای هێرشبه‌رێكی مان سیتی ده‌كات
رووداو - هه‌ولێر
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیی ئینگلیزی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئانتوان گریزمان، هه‌وڵده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گابرێل خیسۆسی هێرشبه‌ری به‌رازیلی واژۆبكات.
رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاتلێتیكۆ ده‌یه‌وێت گابرێل خیسۆسی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، مان سیتی ره‌نگه ناچاربێت ده‌ستبه‌رداری خیسۆس ببێت له پێناو كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ گواستنه‌وه‌ی رۆدریگۆ هێرناندێزی "رۆدری" یاریزانی ناوه‌ڕاستی ئاتلێتیكۆ مه‌درید، كه ئامانجێكی سه‌ره‌كی پێپ گواردیۆلایە.
سیتی ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ شوێنی فێرناندینۆ ده‌وێت.
ئێرنیكی سیریزۆی سه‌رۆكی یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئه‌گه‌ری رۆیشتنی رۆدری له یانه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، به تایبه‌تی له هاوینی ئه‌مساڵدا، یاریزانه‌كه‌ش مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 70 ملیۆن یۆرۆیه.
رۆدری جگه له سیتی، ئامانجی هه‌ریه‌كه له بایرن میونشن و بارسێلۆناشه.
ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ئاتلێتیكۆ مه‌درید و مانچێسته‌ر سیتی سه‌باره‌ت به‌م دوو یاریزانه رێككه‌وتنێك بكه‌ن و ئالوگۆڕیان پێبكه‌ن.