ئۆلیڤەر کان لەسەر سزادانی ئێمباپێ قسەدەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

ئۆلیڤەر کان، سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، روونکردنەوە لەسەر ئەو هەواڵانە دەدات کە لەبارەی سزادانی سادیۆ مانێیەوە بڵاوکراونەتەوە.
 
مانێ بەهۆی ئەو رووداوانەی لە دوای یاریی چوونی بایرن میونشن بەرامبەر مان سیتی روویاندا، لەلایەن بایرن میونشنەوە سزادرا، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و هەریەکە و بەشێوەیەک باس لە سزادانەکەی دەکات.
 
هەرچەند یانەکە هیچ شتێکی لەسەر بڕی ئەو پارەیە بڵاونەکردووەتەوە، ئەمەش بۆچوونی جیاوازی دروستکردووە، کە وەک سزای دارایی بەسەر مانێدا سەپێنراوە، سکای دەڵێت 300 هەزار یۆرۆیە و بیڵدیش نووسیوویەتی 350 هەزار یۆرۆ.
 
ئۆلیڤەرکان، سەرۆکی جێبەجێکاری یانە باڤارییەکە لەبارەی سزادانی هێرشبەرە سەنیگالییەکەوە دەڵێت "ئەوە گەورەترین سزای داراییە لە یانەکەماندا، بەسەر یاریزانێکدا سەپێنرابێت."
 
لە یاریی چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، سادیۆ مانێ لەگەڵ لێرۆی سانێ بەشەڕ هات، ئەو رووداوە زوو بڵاوبووەوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر یانەی بایرن میونشن دروستکرد، دوای گەڕانەوەی یاریزانەکان لە مانچێستەر، مانێ لەلایەن یانە ئەڵمانییەکەوە سزادرا.
 
میدیای ئەڵمانیا دەڵێت "مانێ لە دوای ئەو یارییە سڵاوی لە هاندەران نەکردووە و سوپاسی نەکردوون، دوای رووداوەکانیش شێوازی مامەڵەکردنی زۆر گۆڕاوە، ئەمەش شتێکی نەرێنییە، هەرچەند کە لە یاریی گەڕانەوەدا وەک یەدەگ لە شوێنی سانێ چووە نێو یاریگە."
 
مانێ لە گواستنەوەی هاوینی رابردوودا لە یانەی لیڤەرپوولەوە چووە بایرن میونشن، بەڵام یاریزانەکە تووشی پێکانێکی درێژ بوو و نەیتوانیووە لەگەڵ یانەکە سەرکەوتوو بێت.