ریال مەدرید بۆ یاریی لیڤەرپوول دوو ئەستێرەی گرنگی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بۆ یاریی سبەی بەرامبەر لیڤەرپوولی ئینگلیزی دوو یاریزانی گرنگی لەدەستدا و راهێنەر ناتوانێت بۆ ئەو یارییە گرنگە سوود لە تواناکانیان وەربگرێت.
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، پێکهاتەی تیپەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوول راگەیاند، کە بڕیارە سبەی سێشەممە لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگدا، لەسەر یاریگەی ئانفێڵد ببێتە میوانی یانە ئینگلیزییەکە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی، لە تواناکانی هەردوو یاریزانەکەی، تۆنی کرووسی ئەڵمانی و ئۆرێلیێن چوامینی فەرەنسی بێبەش دەبێت، کە بەهۆی نەخۆشییەوە دوورخراونەتەوە.
یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید:
گۆڵپارێزەکان: کۆرتوا، لونین، لۆپێز
هێڵی بەرگری: دانی کارڤاخال، میلیتاو، ئالابا، ڤایێخۆ، ناچۆ، ئۆدریۆزۆلا، ڤاسکێز، رودیگێر
هێڵی ناوەڕاست: مۆدریچ، کاماڤینگا، ڤاڵڤێردی، سیبایۆس، ماریۆ مارتن، ئاریباس
هێڵی هێرشبردن: هازارد، بنزیما، ئاسینسیۆ، ڤینیسیۆس جونیۆر، رۆدریگۆ، ئەلڤارۆ
ستیفان کۆڤاکس، ناوبژیوانی رۆمانی یارییەکە بە یاریدەدەری هەردوو هاونیشتمانییەکەی، ڤاسیل فلۆرین مارینیسکۆ و ئۆڤیدیۆ ئارتینی بەڕێوەدەبات.
کۆڤاکس وەرزی رابردوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ئینگلتەرا یارییەکی یانەی ریال مەدریدی بەڕێوەبرد، کاتێک بە ئەنجامی 3-4 بە یانەی مانچێستەر سیتی دۆڕا.
ریال مەدرید وەرزی رابردوو لە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، بە ئەنجامی 1-0 لە لیڤەرپووڵی بردەوە و چواردەمین نازناوی بەدەستهێنا.