یانەی دهۆک هەڕەشەی کشانەوە لە خول و جامی کوردستان دەکات
رووداو دیجیتاڵ
یانەی دهۆک بەهۆی هەڵوێستەکانی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستانەوە، هەڕەشەی کشانەوە لە خول و جامی کوردستان دەکات.
یانەی دهۆک لە روونکردنەوەیەکدا لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نووسیوویەتی " ئێمە وەک کارگێڕیی یانەی دهۆک بۆمان دەرکەوت، بڕیارەکانی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، بڕیاری تاکەکەسین و لەلایەن کەسانی دەرەوەی یەکێتییەکە بڕیار لەسەر کارەکانی یەکێتییەکە دەدرێت، لەبارەی چارەنووسی یارییەکەمان بەرامبەر یانەی هەندرێنیش ئەمە بە روونی دیاربوو."
یانەی دهۆک دەڵێت " کاژێر 10ـی بەیانی ڤیدیۆی یاریگەمان بۆ یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ناردووە، بەڵام ئەوان پێیانگوتین کە بڕیاری بەڕێوەچوون و نەچوونی یاری لە دەست ناوبژیوان و سەرپەرشتیاری یارییە، دوای ئەوە کاژێر 12:00 ناوبژیوان و سەرپەرشتیاری یاری هاتوونەتە یاریگە و بڕیاریانداوە کە یارییەکە بەڕێوەبچێت، بەڵام دوای بەڕێکەوتنی هەردوو یانە و خۆ گەرمکردنەوەی یاریزانان، لە پڕێکدا و خولەکێک پێش یارییەکە پێیان راگەیاندین کە یارییەکە بەبڕیاری یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان دوادەخرێت، لەکاتێکدا سەرپەرشتیار و ناوبژیوانی یارییەکە بڕیاریاندابوو یارییەکە بکرێت.
لە روونکردنەوەی یانەی دهۆکدا هاتووە، " ئێمە وەک کارگێڕیی یانەی دهۆک بۆمان روونبووەوە، کە بڕیارەکانی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەدەست یەکێتییەکەدا نین، بە یەک پەیوەندی تەلەفۆنی بڕیاری دواخستنی یارییەکە درا، ئێستا نازانین بەپێی بڕیارەکانی یەکێتییەکە مامەڵە بکەین، یانیش بەدوای بڕیاری کەسانی دیکەوە بچین."
یانەی دهۆک نووسیوویەتی " کشانەوە لە خول و جامی کوردستان لە بژاردەکانی ئێمە، ناتوانین بەمشێوەیە پابەندی بڕیارەکانی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بین، هەرکاتێک ئەوان ویستیان بەبڕیاری کەسانی دیکە بڕیاری خۆیان دەدەن، ئەمەش کاریگەریی لەسەر هەڵوێستی ئێمە دەبێت، بۆیە پێویستە یەکێتییەکە پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی خۆیدا بکات، بۆ ئەوەی کاردانەوەی خراپی لەسەر خول و جامی کوردستان نەبێت."
دەقی روونکردنەوەی یانەی دهۆک
روونكرن ژ یانه‌یا دهۆك سه‌باره‌ت یارییا كۆپا كوردستانێ
بۆ مه وه‌كو كارگێرییا یانه‌یا دهۆك وه‌سا دیاربوو كو بڕیارێن ئێكه‌تییا فۆتبۆلا كوردستانێ بڕیارێن تاكه كهسینه و كه‌سێن ژدرڤهی ئێكه‌تییا فۆتبۆلێ بڕیارێن ئێكه‌تیێ دده‌ن و ئه‌ڤ چه‌نده وه‌كو چاڤێ رۆژێ د یارییا كوپا كوردستانێ دا دناڤبه‌را یانه‌یێن دهۆك و هندرین دا یا دیاربوو ، ژبه‌ركو لدهمژێر 10 سبێدی مه گرتهیێن ڤیدیویێ بۆ ئێكه‌تیێ فرێكرینه به‌لێ وان دیاركر كو بڕیارا كرن و پاشئێخستنا یاریێ د ده‌ستێ سه‌رپه‌رشتێ یاریێ دایه و ل ده‌مژمێر 12 سه‌رپه‌رشت و دادڤان ل یاریگه‌هێ ئاماده‌بوون و وان و بریاردا كو یاری برێڤه‌بچیت و هه‌ردوو تیم به‌ره‌ڤ یاریگه‌هێ هاتن و راهێنانێ خۆ گه‌رمكرنێ ژی ئه‌نجام دان لێ به‌ری ده‌ستپێكرنا یاریێ ب ئێك خولهك ژ نیشكه‌كێ ڤه ئه‌م ژلایێ سه‌رپه‌رشت و دادڤانان ڤه هاتینه ئاگه‌هداركرن كو ئێكه‌تییا فۆتبۆلێ بڕیار دایه یاری بهێته پاشئێخستن لێ ئه‌و د ئاماده‌بوون یاریێ برێڤهببهن و دیاركربوو وان چ ئاریشه نینن و ئه‌م دشیێن یاریێ برێڤهببهین و كارتێكرنێ ژی ل ساخهلهمییا یاریكه‌ران ناكه‌ت .
ئه‌ڤه دده‌مه‌كی دایه سه‌رپه‌رشت و دادڤانان بریارا برێڤه‌چوونا یاریێ پێشوه‌خت دابوو لێ بۆ مه وه‌كو كارگێرییا یانه‌یا دهۆك دیاربوو كو بڕیارێن ئێكه‌تییا فۆتبۆلێ نه دده‌ستێ وێ دانه و ب ئێك په‌یوه‌ندییا تله‌فونی ئه‌ڤ یارییه هاته پاشئێخستن ، ئه‌م نوزانین ئایا ئه‌م دێ لدویڤ بریاریێن ئێكه‌تیێ یارییان كه‌ین یانژی دێ لدویڤ بڕیارێن كه‌سا چین .
ئه‌م وه‌كو كارگێرییا یانه‌یا دهۆك ژ بژارده‌یێن مه ئه‌وه و ئه‌م هزر تێدا دكه‌ین كو خۆ ژ خول و كوپێن كوردستانێ ڤه‌كێشین و ئه‌م نهشیێن لدویڤ بڕیارێن ئێكه‌تیێ بڤێ ره‌نگی كاربكه‌ین و هه‌رده‌مێ وان ب بڕیارێن كه‌سێن دی ڤییا دێ بڕیارێن خۆ دهن و ئه‌ڤ چه‌نده كارتێكرنێ ل هه‌لویستێ مه دكه‌ت ، له‌ورا مه دڤێت ئێكه‌تییا فۆتبۆلێ لێزڤرینهكێ د بڕیارێن خۆ دا بكه‌ت داكو ره‌نگڤه‌دانێن وان یێن نه‌رێنی ل خول و كۆپێن كوردستانێ دیارنه‌بن .
راگه‌هاندنا یانه‌یا دهۆك