وەرزین لە نهێنی سەرکەوتنەکانی یانەی نەورۆز دەکۆڵێتەوە


رووداو -هه‌ولێر 

لە وەرزینی ئەمشەودا ستافی بەرنامەکە ماوەی چەند رۆژێک لە مەشقەکانی ئەو یانەیە ئامادە دەبن، قسە لەسەر نهێنی سەرکەوتنەکانی نەورۆز لە قۆناخی یەکەمی خولی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.

گرافیکە جیاوازەکان شرۆڤە بۆ گەشتی یانەکە لە وەرزی ئەمساڵدا دەکەن.


هەرێم کەلاری کاپتنی یانەکە مەشقی قورس و تایبەت بە یاریزانێکی یانەکە دەدات و پاشان هەموو یاریزانان سزای دەدەن.

یاریزانانی نەورۆز سوپرایز بۆ یەکێک لە هاوڕێکانیان دەکەن و یاسین مەناف بزێوترین، سزادراوترین و سەرکێشترین یاریزانی یانەکەی دەستنیشان دەکات.

داڤید لویزی نەورۆز باسی گاڵتەوگەپی هاوڕێکانی دەکات بەهۆی ستایلی قژییەوە.


وەرزین، شۆیەکی هەفتانەی وەرزشییە، هەموو دووشەممەیەک هەڵوەستە لەسەر رووداوە وەرزشییەکانی ناوخۆ و جیهان دەکات.

شۆیەکە بابەتی هەمەچەشن، زانیاری نوێ، گرافیک و داتا، ڤیدیۆ ۆڵ و وێنەی هەمەجۆر لەسەر رووداوە وەرزشییەکان دەخاتە روو.

وەرزین کار بۆ ناساندنەوەی وەرزش دەکات بەدیوی زانیاری و چێژبەخشین و گەیاندنی ژمارە هەمەجۆرەکان بە بینەرەکانی.

بۆ وەرزین رووداوە وەرزشییە ناوخۆیی و جیهانییەکان جێگەی تیشک خستنە سەر و هەڵوەستە لەسەرکردنە.

هەموو شۆیەکی بەرنامەکە هەڵوەستە لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکانی دنیای وەرزش دەکات