ڤیدیۆ؛ بۆرووسیا دۆرتموند بەزەحمەت بردییەوە

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بۆرووسیا دۆرتموند لە دەستپێکی گەڕی حەوتەمی بوندێسلیگادا سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا و سێ خاڵی دیکەی خستە سەر هەگبەی خاڵەکانی.
 
بۆرووسیا دۆرتموند لەسەر یاریگای سیگنال ئیدۆنا پارک، میوانداریی سانت پاولی کرد و بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێیبردەوە.
 
لە خولەکی 43ـدا، رامی بنسێباینی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 78 سانت پاولی لە رێگەی ئێریک سمیسەوە تۆڕی دۆرتموندی هەژاند و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
حەوت خولەک پێش کۆتاییهاتنی یارییەکە، سێرهۆ گیراچی گۆڵی بردنەوەی بۆ دۆرتموند تۆمارکرد و سێ خاڵی یارییەکەی بەخشییە یانەکەی.
 
بەم سەرکەوتنە بۆرووسیا دۆرتموند ژمارەی خاڵەکانی بۆ 13 خاڵ بەرزکردەوە و خۆی گەیاندە پلەی چوارەمی ریزبەندیی خولەکە. سانت پاولی لە پلەی 16ـی ریزبەندییەکەدا مایەوە، کە لە حەوت یاریی یەکەمیدا تەنیا چوار خاڵی بەدەستهێناوە.