ڤیدیۆ؛ دوو گۆڵی سەرنجڕاکێش و جوان لە خولی سعودیە

رووداو - هەولێر

دوو گۆڵی سەرنجڕاکێش و جوان لە خولی سعودیە، لە یاری نێوان هەردوو یانەی ئەهلی و تەعاون تۆمارکران.

لە رکابەرییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی سعودیە، یانەی ئەهلی میوانداری یانەی تەعاونی کرد و یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.

لە خولەکی 10 هیلدۆن ئاگوستۆ، یاریزانی کاپ ڤێردی و یانەی تەعاون، بەلێدانێکی راستەوخۆ لە گۆشەیەکی یاریگەوە گۆڵی یەکەمی لە یارییەکەدا تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست، بەڵام وەڵامی ئەهلی بەهێز و سەرنجڕاکێش بوو.

لە خولەکی 22 عەبدولفەتاح ئەلعەسیری ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، دوای ئەوە لە خولەکی 44 جیانینی تاڤارێس گۆڵی دووەمیشی بۆ ئەهلی تۆمارکرد.

لە خولەکی 70 عومەر سومە، یاریزانی سووری کە بەیەدەگ لە یارییەکەدا بەشداربوو، بەلێدانێکی راستەوخۆی سەرنجڕاکێش گۆڵی سێیەمی بۆ ئەهلی تۆمارکرد، کە ئەمە گۆڵی ژمارە 150ـی یاریزانەکە بوو بەدرێسی یانەکەوە و سێ خاڵی یارییەکەی بۆ یانەکە یەکلاییکردەوە.

ئەهلی بەبردنەوەی ئەم یارییە بووە خاوەنی 14 خاڵ و لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەیە.