ئەمڕۆ دێربیی لەندەن ئەنجامدەدرێت
رووداو – هەولێر
ئەمڕۆ بە ئەنجامدانی حەوت یاریی گەڕی شەشەمی یارییەکانی خولی ئینگلیزی دەستپێدەکات و گرنگترین یارییش دێربیی لەندەنە.
لە گرنگترین یارییەکان و لە یاریی لوتکەدا، یانەی چێڵسی لە یاریگەی ستامفۆرد بریچ میوانداریی یانەی ئارسیناڵ دەکات لە یاریی دێربیی لەندەندا.
چێڵسی دەیەوێ بە پاڵپشتی یاریگە و هاندەرانی سەرکەوتن بەدەستبێنێت و بردنەوەکە بکاتە سەرەتایەکی نوێ بۆ سەرکەوتنەکانی لە خولەکەدا و شکستەکانی یارییەکانی رابردوو بسڕێتەوە، لەبەرامبەردا ئارسیناڵێس هەوڵ دەدات لە ئەنجامە باشەکانی بەردەوام بێت و رکابەری لەسەر پلەکانی پێشەوەی خولەکە بکات.
یارییەكە كاژێر 14:45 بە كاتی هەولێر ئەنجامدەدرێت.
لە یارییەکی دیکەدا، مانچێستەر سیتی پێشەنگی ئێستای خولەکە لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆیدا رووبەڕووی یانەی وێستهام دەبێتەوە و دەیەوێ سێ خاڵی دیکە بەدەستبێنێت و حەوتەم بردنەوەی لەسەریەک تۆمار بکات و پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولەکە بەهێزتر بکات.
ئەم یارییەش كاژێر 19:30 دەكرێت.