میدڤیدێڤ بووه پاڵه‌وانی سینسیناتی
دانیێل میدڤیدێڤی تێنسزانی رووسی نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی سینسیناتی به‌ده‌ستهێنا.
میدڤیدێڤ له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا رووبه‌ڕووی داڤید گۆفینی تێنسزانی به‌لجیكی بووه‌وه و به ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر لێیبرده‌وه.
یارییه‌كه بۆ هه‌ردوو لا زۆر زه‌حمه‌ت بوو، كه له زۆربه‌ی كاته‌كانی یارییه‌كه‌دا ململانێیه‌كی زۆر له نێوان هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌دا هه‌بوو.
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا تاوه‌كو كۆتایی ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له نێوان میدڤیدێڤ و گۆفیندا هه‌بوو، به‌ڵام دواجار تێنسزانه رووسییه‌كه حه‌وت شه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میشدا گۆفین زۆر به باشی به‌رامبه‌ر مێدڤیدێڤ یاری كرد، به‌ڵام له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌شدا نه‌یتوانی تا سه‌ر خۆڕاگربێت و میدڤیدێڤ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌شی شه‌ش چوار برده‌وه‌و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
تێنسزانه گه‌نجه رووسییه‌كه، كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 23 ساڵه و یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی مۆنتریالی به رافایێل نادال دۆڕاندبوو، توانی نازناوی سینسیناتی بباته‌وه‌و بووه بچووكترین یاریزان له وه‌ته‌ی ساڵی 2008 كه نازناوی سینسیناتی بباته‌وه، كه له‌و ساڵه‌دا ئاندی مۆرای له ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا به‌ده‌ستیهێناوه.