سیڤا سپۆری تورکی یاریزانێکی کریستاڵ پاڵاس دەگوازێتەوە
رووداو-هەولێر
یانەی سیڤا سپۆری تورکی ماتیو فلامینی یاریزانی پێشووی کریستاڵ پاڵاس دەگوازێتەوە یانەکەی.
لە هەوالێکی رۆژنامەی فەنەتیکی تورکیدا هاتووە"یانەی سیڤا سپۆر لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی ماتیو گفتووگۆیان کردووە و لەسەر هەندی خاڵ رێکەوتوون و بەم نزیکانە دێتە ئیستەنبووڵ".
هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە بۆ گواستنەوەییاریزانە 33 ساڵییەکە یانەی سیڤا سپۆر داوای لەکۆمپانیای دیمەر گروپ کردووە سپۆنسەریان بۆکات.
ماتیو فیلایمنی ، پێشتر یاری بۆ یانەکانی ئەیسی میلان و ئارسیناڵ کردووە،لە وەرزی رابردووشدا یاری لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس بەشداری 13 یاریکردووە و 1 ئاسیستیشی دروستکردووە.