بەفەرمی.. ئێنریکی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورکەوتەوە

رووداو-هەولێر

لویس ئێنریکی، راهێنەری ئیسپانیا لە پۆستی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورکەوتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی کێشەیەکەوە ئێنریکی نەیتوانی بەردەوام بێت.

لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە کەمێک پێش ئێستا ئەنجامدرا، لویس رۆبیالێسی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا گوتی: بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە لویس ئێنریکی چیدیکە ناتوانێت راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات، لە شوێنی ئێنریکی، رۆبێرت مۆرینۆی یاریدەدەری لویس ئێنریکی دەبێت راهێنەری هەڵبژاردەی ماتادۆر.

پێشتر ئێنریکی بەهۆی کێشەیەکەوە کە گوایە شێرپەنجەی خوێنی هەیە و سێ یاری نەیتوانی سەرپەرشتی هەڵبژاردەکەی بکات.