سانشێز په‌لامارى تاتا ده‌دات



رووداو -هه‌رێز جه‌مال

رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى نهێنییه‌كانى ماڵى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى به‌رده‌وامن و جارێكى تر كاغه‌زێكى نهێنى ئه‌و ماڵه‌ ده‌رده‌هێنن .

رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى به‌ پشت به‌ستن به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى باسله‌وه‌ده‌كات دووكه‌رتبوونى یاریزانانى له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر تادێت په‌ره‌ده‌سێنێت و یاریزانه‌كانیش له‌ راهێنه‌ر به‌ ئاسانى هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ .

رۆژنامه‌كه‌ نوسیوێتى له‌ كاتى به‌خشینى خه‌ڵاتى دووه‌مى به‌ بارسێلۆنا له‌ كۆتایى جامى شاى ئیسپانیا  سانشێزى چیلى به‌ تات ده‌لێت "تۆ ترسنۆكیت و هیچت پێناكرێت".

سپۆرت هۆكارى ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌و توڕه‌بوونه‌ى سانشێز بۆ به‌شدارینه‌كردنى ئه‌و یاریزانه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ له‌م یارییانه‌ى دواى یانه‌كه‌ى به‌ بێ ئه‌وه‌ى هۆكارى ئاشكرابكرێت .