باڵۆن دۆر بووەتە خەڵاتی تۆم و جێری


ئەنجامی یاریی نێوان پۆرتوگال و ئارجێنتینا بەڕای خەڵکانێکی زۆر کاریگەری دەبێت لەسەر خەڵاتی باڵۆن دۆری 2014، کە ماوەی حەوت ساڵە خەڵاتەکە نازناوی خەڵاتی تۆم و جێری وەرگرتووە و لە نێوان میسی و رۆناڵدۆ دەستاودەست دەکات.

هەرچەندە لەو ماوەیەدا چەندین یاریزانی ئاست بەرز دەرکەوتوون، بەڵام بوونەتە قوربانی سەردەمی میسی و رۆناڵدۆ.