گۆفین گه‌یشته یاری كۆتایی سینسیناتی
رووداو ـ هه‌ولێر
گۆفینی تێنسزانی به‌لجیكی له قۆناخی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی سینسیناتیدا له ریچارد گاسكێی تێنسزانی فه‌ره‌نسی برده‌وه‌و بلیتێكی یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
گۆفین كه خاوه‌نی پله‌ی شانزدهههمه له ریزبه‌ندی تێنسزانانی جیهاندا، به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر له تێسزانه فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی برده‌وه، شه‌ش سێ و شه‌ش چوار.
له یاری كۆتاییدا گۆفین رووبه‌ڕووی دانیێل مدڤیدیڤی تێنسزانی رووسی ده‌بێته‌وه، كه نوڤاك جۆكۆڤیچی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی جیهانی له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌ركرد.
ئه‌مه ده‌بێته سیانزده‌هه‌مین یاری كۆتایی كه گۆفین له پاڵه‌وانێتییه‌كانی تێنسدا ئه‌نجامی بدات، كه ساڵی رابردووش گۆفین له قۆناخی پێش كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌هۆی پێكانه‌وه له به‌رامبه‌ر رۆجێر فێدێرێری تێنسزانی سویسری خۆی كێشایه‌وه.