ئیڤەرتۆن داوای باشترینی یۆرۆی 2016 دەکات


رووداو - هەولێر

رۆناڵد کۆیمان، بەڕێوەبەری هونەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ پێکهاتەی یانەکەی رێکبخاتەوە و روی پاتریسیۆی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی پۆرتوگالیشی کردووەتەوە ئامانج.

رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی رایگەیاندووە، دوای ئەو ئاستە بەرزەی گۆڵپارێزەکە لە رکابەرییەکانی یۆرۆ 2016 لەگەڵ پۆرتوگال پێشکەشیکرد بووەتە جێگەی سەرنجی کۆیمان و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو ئەو گۆڵپارێزە بەرگری لە گۆڵی یانەکەی بکات و ئامادەیی خۆیشی پێشانداوە 6 ملیۆن پاوەند بۆ بەدەستهێنانی پاتریسیۆ تەرخانبکات.



28 ساڵییە پۆرتوگالییەکە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی نازناوی یۆرۆی 2016 و بەباشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانێتییەکەش دەستنیشانکرا و یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنەش بۆ دەستبەرداربوون لەو گۆڵپارێزە داوای 10 ملیۆن یۆرۆ دەکات. 

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاندووە، لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی پاتریسیۆ، هەریەکە لە کاسپەر شمایکل و ئاسمیر بیگۆڤیچ لە پلانەکانی ئیڤەرتۆندان.