پێپ گواردیۆلا.. ئه‌و پیاوه‌ی به كه‌س ناكه‌وێت
"پێپ له مێژووی راهێنه‌رایه‌تی خۆیدا له 9 وه‌رزدا 7 نازناوی خولی ناوخۆیی بردووه‌ته‌وه"
رووداو ـ هه‌ولێر
پێپ گورادیۆلا، راهێنه‌ری ئیسپانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، به ژماره و ئاماره‌كانی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه ده‌داته‌وه كه دوای گرتنه‌ده‌ستی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه ئینگلیزییه‌كه ئاراسته‌یان كرد.
دوای ئه‌و هه‌موو ره‌خنه و گاڵته‌پێكردنه‌ی ئاراسته‌ی گواردیۆلایان كرد، گوایه به‌و شێوازه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا له ئیسپانیا هێناویه‌تی ناتوانێت له خولێكی وه‌ك پرێمه‌رلیگدا سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌و پیاوه كه‌ته‌لۆنییه وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه، نه‌كه‌وت و تێكنه‌شكا، هه‌موو بایه‌خ و وردبوونه‌وه‌كه‌ی خسته سه‌ر تیپه‌كه‌ی، تاوه‌كو توانی هه‌موویان بێده‌نگ بكات و له وه‌رزێكی مێژوویی‌دا زۆربه‌ی ریكۆرده‌كانی پرێمه‌رلیگ بشكێنێت. بێجگه له‌وه‌ی له مێژووی راهێنه‌رایه‌تی خۆیدا له 9 وه‌رزدا 7 نازناوی خولی ناوخۆیی بردووه‌ته‌وه، له ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا و ئینگلته‌را.
راسته پێپ گواردیۆلا ئه‌مساڵ نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه، به‌ڵام به ئامار و ژماره‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پێش ده‌یان به‌ناوبانگترین راهێنه‌رانی مێژووی پرێمه‌رلیگ كه‌وت، كه به درێژایی زیاتر له 100 ساڵ سه‌رپه‌رشتی یانه‌كانی ئه‌و خوله‌یان كردووه.
پێپ گواردیۆلا به‌م ئامار و ریكۆردانه وه‌ڵامی هه‌موو ره‌خنه‌گرانی ده‌داته‌وه:
* تیپه‌كه‌ی زۆرترین بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ریه‌كه‌وه تۆماركردووه له مێژووی پرێمه‌رلیگدا، كه 18 بردنه‌وه‌یه.
* زۆرترین گۆڵی له وه‌رزێكدا تۆماركردووه، كه 106 گۆڵه.
* یاریزانه‌كانی زۆرترین پاسی دروستیان داوه له یارییه‌كدا، كه 904 پاسه.
* زۆرترین بردنه‌وه‌ی له وه‌رزێكدا به‌ده‌ستهێناوه، كه 32 بردنه‌وه‌یه.
* زۆرترین بردنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا تۆماركردووه له وه‌رزێكدا له مێژووی پرێمه‌رلیگدا، كه 16 بردنه‌وه‌یه.
* زۆرترین خاڵی له وه‌رزێكدا به‌ده‌ستهێناوه له مێژووی پرێمه‌رلیگدا، كه 100 خاڵه.
* زۆرترین جیاوازی گۆڵی تۆماركردووه له وه‌رزێكدا، كه 79 گۆڵه، به‌و پێیه‌ی 106 گۆڵی تۆماركردووه‌و ته‌نیا 27 گۆڵی لێبووه.
* زۆرترین جیاوازی خاڵی له‌گه‌ڵ دووه‌می خول تۆماركردووه، كه 19 خاڵه.
* تیپه‌كه‌ی به‌رزترین رێژه‌ی كۆنترۆلكردنی تۆپی له مێژووی پرێمه‌رلیگدا تۆماركردووه.