جیرارد پیكێ: رۆناڵدۆ سووكایه‌تى به‌ ناوبژیوان ده‌كات


له‌ لێدوانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ئه‌ستیچره‌كان له‌ رێگه‌ى (رووداوى وه‌رزشى)چه‌ندین لێدوانى نه‌بیستراوو بخوێنه‌ره‌وه‌ .

قه‌ت له‌وه‌ تێناگه‌م هانده‌رانى ریال مه‌درید چۆن دڵیان دێت فیكه‌ بۆ كاسیاس لێبده‌ن، چۆن له‌بیریان كرد كه‌ كاسیاس چی بۆ ئه‌وان كردووه‌
لویس سوارێز
(هێرشبه‌رى یانه‌ى بارسێلۆنا) 


ئه‌گه‌ر له‌ناو كابینه‌ى ته‌ڵه‌فۆنیش بی مێسی ده‌توانێت تۆپ به‌نێو قاچه‌كانتدا ببات، چونكه‌ كه‌سێكى جادۆگه‌ره‌
ریۆ فێردیناند
(یاریزانى پێشووى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد)


نابێت هه‌رگیز هانده‌رانى لیڤه‌رپوول متمانه‌ به‌ بالۆتێلی بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و له‌ 100 جار 99 جار مرۆڤ بێ هیوا ده‌كات
مارك لاورسۆن
(شرۆڤه‌كارى كه‌ناڵى BBC)


به‌ڕاستى كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاستێك بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌ منداڵییه‌كانى خۆی دابنێت، ئه‌و یاریزانێكی گه‌وره‌یه‌ ده‌بێ نموونه‌یه‌كی جوان بێت بۆ خه‌ڵك
تۆماس رۆنسیرۆ
(رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی مه‌دریدى)


من له‌به‌رئه‌وه‌ ریال مه‌دریدم هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ى له‌ پشت 10 جامى چامپیۆنسلیگ وێنه‌ بگرم، نه‌ك له‌ پشت دیواره‌كان
دانیلۆ
(یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌درید)


پێویسته‌ سیب بلاته‌ر له‌ فیفا بڕوات، چونكه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ى پیاوێكی گه‌نده‌ڵه‌، له‌ ژیانی خۆیشیدا قاچیشی له‌ تۆپ نه‌داوه‌
دیێگۆ مارادۆنا
(ئه‌فسانه‌ى تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین)


گیگز داواى لێبوردن بكات یان نه‌یكات بۆ من وه‌ك یه‌كه‌، ئه‌و ئێستا لای من وه‌ك مێشووله‌یه‌ك بێ به‌هایه‌
رۆدری گیگز
(برای رایان گیگز)


راسته‌ كارگه‌ى مه‌ی دروستكردنم هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌رگیز مه‌ی ناخۆمه‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ رۆژانى بۆنه‌ و ئاهه‌نگه‌كانیشدا نایخۆمه‌وه‌
ئه‌ندرێس ئینێستا
(ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى بارسێلۆنا)


كۆمه‌ڵگاى فه‌ره‌نسی متمانه‌ى به‌ ره‌شپێسته‌كان نییه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ببمه‌ راهێنه‌ر ده‌بمه‌ كه‌سێكی قێزه‌وه‌ن و هه‌رگیز ناتوانم سزاى یاریزانێكیش بده‌م
لیلیان تۆرام
(به‌رگریكارى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا)


پێرلۆ زۆرترین مافى لێخوراوه‌، گاریس به‌یڵیش له‌ هه‌قی خۆی زیاتری پێدراوه‌، ئه‌وگۆڵه‌ش كه‌ حه‌زمده‌كرد من كۆمینتار بوومایه‌ گۆڵى مێسی بوو له‌ ئارسناڵ
عیسام شه‌والى
(كۆمینتارى به‌ناوبانگی كه‌ناڵى بی ئێن سپۆرت)


ئه‌وه‌ جارێك و دووجار نییه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ سووكایه‌تى به‌ ناوبژیوان ده‌كات، به‌ڵام به‌رپرسانى تۆپی پێی ئیسپانیا ناوێرن سزاى بده‌ن
جیرارد پیكێ
(به‌رگریكارى یانه‌ى بارسێلۆنا)