ڤیدیۆ؛ بەرازیل خۆی بۆ دوو یاریی لووتکە ئامادەدەکات

رووداو دیجیتاڵ
ڤینیسیۆس جونیۆر و ئەستێرەکانی دیکەی هەڵبژاردەی بەرازیل لە برازیلیا پەیوەندییان بە هەڵبژاردەی بە وڵاتەکەیانەوە کرد بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ دوو یاریی داهاتوویان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا.
دوای پەیوەندیکردنی یاریزانەکان بە هەڵبژاردەکەوە یەکەم مەشق و راهێنانی یاریزانەکان لەسەر چیمەنی یاریگە یاریگە ئەنجامدرا و هەڵبژاردەکە خۆی بۆ دوو یاریی بەهێز ئامادەدەکات.
بەرازیل بەرەبەیانی رۆژی هەینی کاژێر 03:45 لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا یاری دەکات، دوای پێنج رۆژ لەو یارییە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە کلاسیکۆی جیهاندا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەبێتەوە.
سیلیساو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا لە 12 یارییدا 5 بردنەوەی هەیە، ئێستا بە 18 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندە و دەیەوێت ئەنجامەکانی باشتربکات بۆ ئەوەی بگاتە مۆندیالی 2026.
سامبا لە دوایین چوار یارییدا 2 بردنەوە و 2 یەکسانبوونی هەیە و دەیەوێت ئەنجامەکانی هێشتا باشتر بکات.
دۆریڤال جونیۆر، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل دەڵێت "ئەمە بە کردەوە قۆناخی دووەمە. دوای ساڵێکی گرنگ، نزیکەی چوار مانگ دوای دوایین یاریمان، هیوادارم بتوانین بەشێوەیەکی باش بەردەوامبین لە پەرەسەندن و گەشەکردن و باشتربوون. لەگەڵ ئەم تیپەدا باڵادەست دەبین لە پێشبڕکێکەدا، کە پێویستی بە گرنگیدانی تایبەت هەیە، بەتایبەتی لەم کاتەدا، بەرامبەر دوو رکابەری نایاب کە تێیدا دەبێت دوو یاری گرنگ ئەنجام بدەین."