لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ بەرامبەر خیرۆنا


رووداو - هەولێر

زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی بۆ یاریی بەرامبەر خیرۆنا لە گەڕی 29ی لالیگا ئاشکراکرد.

لە لیستەکەدا هەریەکە لە سێرخیۆ رامۆس بە هۆکارێکی نادیار، مارکۆس یۆرێنتی، دانی سێبایۆس، ئەشرەف حەکیمی و بورخا مایۆرال بەهۆکاری هونەری بەشداریی لە یارییەکەدا ناکەن و دوورخراونەتەوە.



لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکان

گۆڵپارێز.. کەیلۆر ناڤاس، کیکۆ کاسیا

بەرگری.. دانی کارڤاخال، ناچۆ فێرناندێز، رافایێل ڤاران، خیسۆس ڤایێخۆ، مارسێلۆ، تیۆ هێرناندێز.

ناوەڕاست.. تۆنی کرووس، لوکا مۆدریچ، کاسیمێرۆ، ئیسکۆ، ماتیۆ کۆڤاچیچ، مارکۆ ئاسێنسیۆ

هێرشبەر.. کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کەریم بێنزیما، گاریس بەیڵ، لوکاس ڤاسکێز