جامی ئەفریقا.. کامیرۆن بە یەکەمی سەرکەوت


رووداو دیجیتاڵ 

رکابەرییەکانی کۆمەڵەی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا یەکلابوونەوە و هەڵبژاردەی کامیرۆن بە پلەی یەکەم و  بۆرکینا فاسۆ بە پلەی دووەم گەیشتنە قۆناخی 16ـی جامەکە.
 
لەسەر یاریگەی پۆڵ بیا لە شاری یاوندی، هەڵبژاردەی میوانداری پاڵەوانێتییەکە کە کامیرۆنە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی کاپێ ڤێردێ یاریکرد، یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 39 ڤینست ئەبوبەکار، گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ توانی گۆڵی پێشکەوتنی هەڵبژاردەی کامیرۆن بکات، دوای ئەوەی بە لێدانێکی چەپە تۆپەکەی هەڵدایە لای چەپی گۆڵپارێزەوە.
 
لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی 53، هەڵبژاردەی کاپێ ڤێردێ لە رێگەی گاری رۆدریگێزەوە بە پشتەپێ گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان تۆمارکرد.
 
بەمەش هەڵبژاردەی کامیرۆن بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ پلەی یەکەمی گۆمەڵەی یەکەمی گرت و سەرکەوت، هەڵبژاردەی کاپێ ڤێردێ زۆر نزیکە لە قۆناخی داهاتوو، دوای ئەوەی 4 خاڵی کۆکردەوە و ئەگەری هەیە ببێتە یەکێک لە باشترین سێیەمەکان.