کچانی عەنکاوە گەڕانەوە نێو کەشی کێبرکێیەکانی یاریی بالە
رووداو - هەولێر
دوای بێدەنگیەکی زۆر کچانی عەنکاوە لە رێگای پاڵەوانیەتیەک گەڕانەوە ناو کەشی کێبرکێی یاریی بالە.
ماوەی هەفتەیەکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لاوانی هەولێر بەهاوکاریی رێکخراوی یونیسێف کەمپینێکی لە ژێر دروشمی کۆمەڵگە بۆ من گرینگە با بۆ هەموومان گرینگ بێت سازکردووە، لە ماوەی مانگێکدا حەفتاو دوو پاڵەوانیەتی یارییە وەرزشیەکان لە ناو سنوری پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێت.