ڤیدیۆ؛ کوس نزیکە لە بەدەستهێنانی نازناوی گەشتی ئیسپانیا

رووداو دیجیتاڵ

 

سێپ کوس، پایسکیلسواری ئەمریکی، لە بەدەستهێنانی نازناوی گەشتی ئیسپانیا زۆر نزیک بووەوە، دوای ئەوەی لە گوادراما بە سەرکەوتوویی قۆناخی پێش کۆتایی گەشتەکەی تەواوکرد.
 
پایسکیلسوارە ئەمریکییەکە لە کۆمەڵەی پێشەنگدا قۆناخەکەی کۆتایی پێهێنا، بەو پێیەی هیچ گۆڕانکارییەک لە پێشەنگی ریزبەندیەکەدا نەهاتە ئاراوە، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە پێش قۆناخی کۆتایی بە جیاوازی 17 چرکە پێشەنگی گرتووە.
 
کوس ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، دەبێتە یەکەم پایسکیلسواری ئەمریکی لە دوایین دەیەدا نازناوی گەشتی ئیسپانیا بباتەوە.
 
هەروەها تیپەکەی، جامبۆ-ڤیزماش دەبێتە یەکەم تیپ کە لە یەک وەرزدا نازناوی هەرسێ گەشتی گەورەی، ئیتاڵیا، فەرەنسا و ئیسپانیا بەدەستبهێنێت.