ڤیدیۆ: رۆناڵدۆ پێشەنگی گۆڵکارانی خولی رۆشنی گرتووە
رووداو دیجیتاڵ
سادیۆ مانێ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەردەوامن لەسەر پێشکێشکردنی ئاستی بەرزیان و تۆمارکردنی گۆڵ و بەدەستهێنانی سەرکەوتن بۆ یانەی نەسڕ لە خولی رۆشنی سعودیدا. رۆناڵدۆ خاوەنی 7 گۆڵە و گۆڵکاری یەکەمی خولەکەیە، مانێش بە 6 گۆڵ دووەمە.
لە گەڕی شەشەمی خولەکەدا، یانەی نەسڕ بووە میوانی رائید و 3-1 لێیبردەوە.
لە کاتی زیادکرای نیوەی یەکەمدا، سادیۆ مانێ گۆڵی یەکەمی بۆ نەسڕ تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی تیپی میوان کۆتاییهات.
چوار خولەک دوای دەستپێکردنی نیوەی دووەم، تالیسکای بەرازیلی بە لێدانێکی مووشەک ئاسا گۆڵی دووەمی نەسڕی تۆمارکرد.
لە خولەکی 78 نۆرەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هات و گۆڵی سێیەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
لە دواخولەکدا محەممەد فۆزێر بە لێدانی سزا تاکە گۆڵی تیپی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد و یارییەکە 3-1 لە بەرژەوەندی رۆناڵدۆ هاوڕێکانیدا کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە نەسڕ بووە خاوەنی 12 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندیدایە، لە کاتێکدا رائید تەنیا 4 خاڵی هەیە و پلەی 15ـی ریزبەندیی گرتووە.
کریستیانۆی ئەستێرەی پورتوگالی، تاوەکو ئێستا لەم وەرزەدا لە شەش یارییدا حەوت گۆڵی تۆمارکردووە و پێشەنگی گۆڵکارانی سادیۆ مانێی سەنیگالیش لە هەمان ژمارەی یارییەکاندا شەش گۆڵی تۆمارکردووە.