ئامارەکانی پێش یاریی ریال مەدرید و ریال سۆسیداد


رووداو - هەولێر

لەگەڕی چوارەمی لالیگا یانەی ریال مەدرید لەدەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتەوە میوانی ریال سۆسیداد و یانەکە لە ئەرکێکی قورسدایە، لەکاتێکدا چەند یاریزانێکی یانەکە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن و لە دوو یاریی رابردووشدا ریال مەدرید یەکسانبووە.

   21:45 



پێش یارییەکەی ئەمڕۆ چەند ئامار و داتاییەکی سەرنجڕاکێش هەن.

* لە دوایین 20 یاریی بەرامبەر ریال مەدرید لەلالیگا ریال سۆسیداد، 16 یاریی دۆڕاندووە، لە دوایین 5 یارییشدا یەک یاریی بردووەتەوە و 3 یاریش یەکسانبووە.

* ریال مەدرید 304 گۆڵی لەلالیگا لە دژی ریال سۆسیداد تۆمارکردووە، زیاتر لە هەموو یانەکانی دیکەی ئیسپانیا.

* ریال سۆسیداد لە دوایین 10 یارییدا لە نێو یاریگەی خۆی لەلالیگا تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە 4-2 لە مانگی هەشتی ساڵی 2014 بوو، دوو جار یەکسانبووە و 7 یاریی دۆڕاندووە.

* ریال سۆسیداد لە دوایین 6 یارییدا لەنێو یاریگەی خۆی لەلالیگادا نەدۆڕاوە، 4 یاریی بردووەتەوە و لە 2 یارییدا یەکسانبووە، دوایین دۆڕانی بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو بووە لە 12-3-2016 بوو بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر.

* ریال سۆسیداد دووەمجارە لە سێ گەڕی یەکەمی لالیگادا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، دوایین جار لە وەرزی 1981 - 1982 بوو.

* ریال مەدرید بەسەرکردایەتی زینەدین زیدان لە هەرسێ گەڕی یەکەمی لالیگا یاریزانەکانی کارتی سووریان پێدراوە، لە وەرزی رابردوو هیچ کاتێک لە سێ یاریی لەسەریەک یاریزانەکانی یانەکە کارتی سووریان پێنەدراوە.