ڤیدیۆ؛ ئەمشەو رۆناڵدۆ یاریی هەیە و دەیەوێت ریکۆردێکی دیکە تۆماربکات

 
رووداو دیجیتاڵ

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکان لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024، هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەسەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر بۆسنە یارییدەکات.
 
یارییەکە کاژێر 21:45 لە یاریگەی دالوش لە شاری لیسبۆنە دەکرێت، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبەردەم تۆمارکردنی ریکۆردێکی دیکەدایە و ئەم یارییە دەبێتە یاریی ژمارە 199ـی یاریزانەکە بەدرێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگالەوە.
 
رۆبێرتۆ مارتینێز سێیەم یاریی فەرمییە سەرپەرشتی مەشقەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەکات، لە دوو یاریی رابردوودا هەڵبژاردەکە شەش خاڵی کۆکردووەتەوە و لە هەردوو هەڵبژاردەی لیخنشتاین و لوکسمبۆرگی بردووەتەوە و دەیەوێت سێیەم بردنەوەی لەسەریەک تۆماربکات.
 
پۆرتوگال بە 4-0 بەرامبەر لیخنشتاین دەستیپێکرد و دوای ئەوەش بە 6-0 لە لوکسمبۆرگی بردەوە.
 
دوای ئەم یارییە رۆژی سێشەممەی داهاتوو، پۆرتوگال لە چوارەم یاریی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال بەرامبەر هەڵبژاردەی ئایسلەند یارییدەکات.
 
چاوەڕواندەکرێت لە یارییەکەی ئەمشەودا کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشێوەی سەرەکی یاریی بکات.