ڤیدیۆ؛ روبلێڤ بووە پاڵەوانی مۆنتی کارلۆ ماستەرز
رووداو دیجیتاڵ
ئاندرێ روبلێڤ، تێنسزانی رووسی نازناوی پاڵەوانێتی مۆنتی کارلۆ ماستەرزی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا لە هۆڵگەر رونی بردەوە.
دوای یارییەکی بەهێز و درێژخایەن، کە دوو کاژێر و 34 خولەکی خایاند، رۆبلێڤ بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک، بە ئەنجامی پێنج حەوت، شەش دوو و حەوت پێنج لە هۆڵگەری بردەوە.
روبلێڤ لە کاتی یارییەکەدا بۆ گەیشتن بە نازناوەکە، بەدەست زەحمەتی زۆرەوە ناڵاند، بەو پێیەی کۆمەڵەی یەکەمی دۆڕاند، هەروەها لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا بە ئەنجامی یەک چوا لەدواوە بوو، بەڵام توانی بگەڕێتەوە و سێزدەهەمین نازناوی خولی پیشەگەری لە کاروانی خۆیدا بەدەستبهێنێت.