یۆرگن كلۆپ: درۆ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانم ناكه‌م
یۆرگن كلۆپ، راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، له‌باره‌ی یاری ئه‌مشه‌وی یانه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر پۆرتۆی پورتوگالی، گوتی "من ناتوانم درۆ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانم بكه‌م، ده‌بێ باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ن كه پۆرتۆ تیپێكی نایابه".
ئه‌مشه‌و یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگ، كاژێر 22:00 به كاتی باشووری كوردستان، له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی، میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی ده‌كات، كه‌ی اری چوونی به ئه‌نجامی 2 ـ 0 بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپوول ته‌واو بووه.
كلۆپ له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ڤانی به‌ر له یارییه‌كه، گوتی "هیچ گومانێكم له‌وه نییه، كه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه له‌وه‌ته‌ی من به‌ر له 3 ساڵ هاتوومه‌ته لیڤه‌رپوول، هی ئه‌وه‌بووه كه یاریزانه‌كانم باش ده‌زانن من درۆیان له‌گه‌ڵ ناكه‌م، من تیپی به‌رامبه‌ر زیاد له قه‌باره‌ی خۆی له به‌رچاویان گه‌وره ناكه‌م و له قه‌باره‌ی خۆیشی بچووكتر ناكه‌م".
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "ئه‌گه‌ر ئێمه رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر سیتی بووینه‌وه، پێیان ناڵێم ئه‌م تیپه هیچ له تۆپی پێ نازانێت، به‌ڵكو پێیانده‌ڵێم باشترین تیپی جیهانه، بۆیه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌وه‌دا نابینم كه بڕوای ئه‌وه لای یاریزانه‌كانم دروست بكه‌م كه پۆرتۆ تیپێكی نایابه، چونكه ئه‌وه راستییه".
راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول، هه‌روه‌ها له وه‌سفی یانه‌ی پۆرتۆدا گوتیشی "ئێمه به‌رامبه‌ر رۆما یاریمان كرد و بینیمان ركابه‌رێكی به‌هێز و زه‌حمه‌ته، كه‌چی ئه‌و رۆمایه نه‌یتوانی یه‌ك هه‌لی گۆڵكردن له به‌رامبه‌ر پۆرتۆ دروست بكات، بۆیه پێویسته خۆمان به باشی بۆ ئه‌و یارییه ئاماده بكه‌ین".