ڤیدیۆ؛ دوو برا پاڵەوانی جیهانن

رووداو دیجیتاڵ

 

مارک مارکێز جارێکی دیکە سەلماندی کە خێراترە لە ئەلێکسی برای، کاتێک لە پێشبڕکێی گەورەی مۆتۆ جی پی لە ئەرجەنتین پێشی کەوت و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
 
ئەمە دوای ئەوە دێت کە ئەو دوو برایە لە پێشبڕکێی مینی سپرینتی رۆژی شەممەشدا لە هەمان رێڕەودا ئەنجامێکی هاوشێوەیان بەدەستهێنا و پلەی یەکەم و دووەمیان بەرکەوت.
 
مارکی تەمەن 32 ساڵ کە شەش جار پاڵەوانی جیهانە، بە 1.362 چرکە لە پێش ئەلێکسی براکەی، کە چوار ساڵ بچووکترە هێڵی کۆتایی پێشبڕکێکەی بەزاند، دوای ئەوەی لە پلەی یەکەمەوە دەستی بە پێشبڕکێکە کرد.
 
فرانکۆ مۆربیدێلی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و بە 4.695 چرکە لە دوای مارکەوە پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و پلەی چوارەمی بۆ فرانسیسکۆ باگنایا بەجێهێشت.
 
لەو پێشبڕکێکەدا پێکدادانێک لەنێوان مارکۆ پیزیچی و فابیۆ کوارتارارۆ روویدا.
 
مارک دوای دوو پێشبڕکێی یەکەم بە کۆکردنەوەی 74 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پاڵەوانێتییەکانی جیهان دەمێنێتەوە، ئەلێکسی برایسی بە 58 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە، پانایا بە 43 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.