ڤیدیۆ؛ ریمۆنتادا مێژووییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید
رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا ریمۆنتادایەکی مێژوویی تۆمارکرد و دواکەوتنی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ بردنەوە گۆڕی.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 28ـی خولەکەدا، هەردوو یانە لە مەدرید رووبەڕووی یەکبوونەوە، پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم و لە دوایین ساتەکاندا، جولیان ئەلڤارێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید تۆمارکرد، نیوەی یەکەم بۆ خاوەن یاریگە بوو.
لە نیوەی دووەمدا، یارییەکە رکابەرییەکی بەهێزتری بەخۆیەوە بینی، لە خولەکی 69 ئەلیکساندەر سۆرلۆس گۆڵی دووەمی بۆ رۆخی بلانکۆس تۆمارکرد.
دوای دوو خولەک رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەنجامەکەی بۆ بارسێلۆنا کەمکردەوە و یانەکەی گەڕاندەوە نێو رکابەرییەکە.
لە خولەکی 77 فێران تۆرێس بەلێدانی سەر ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
کاتی زیادکراوی یارییەکە سەرنجڕاکێش و بەهێز بوو، لە خولەکی 92 لامین یامال گۆڵی سێیەمی بۆ بارسا تۆمارکرد و یانەکەی لە بردنەوە نزیککردەوە.
پێشکۆتاییهاتنی یارییەکە بە خولەکێک، فێران تۆرێس گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد، بارسێلۆنا یارییەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.
بارسێلۆنا بە 19 بردنەوە، خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە، 75 گۆڵی تۆمارکردووە و بەهێزترین هێڵی هێرشبەری هەیە، یانەکە بە 60 خاڵ پێشەنگی لالیگایە و یارییەکی کەمتریشی لە رکابەرەکانی ئەنجامداوە.