ڤیدیۆ.. یه‌كه‌م راهێنانی هێنری له‌گه‌ڵ مۆناكۆ ببینه‌


رووداو - هه‌ولێر

تێری هێنری، ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی فەرەنسا سەرپەرشتی یەکەم مەشقی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی کرد.

هێنری کە سەرەتای ئەم هەفتەیە وەکو راهێنەری نوێی یانەی مۆناکۆ دەستنیشانکرا، سەرپەرشتی یەکەم یەکەی مەشقیی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی کرد، دوای ئەوەی جێگەی لیۆناردۆ جاردیمی راهێنەری پێشووی یانە سوور و سپییەکەی گرتەوە.

یانەی مۆناکۆ ئەمساڵ لە خراپترین ئاستیدایە، تیپەکە کە ساڵی 2017 بووە پاڵەوانی خولی فەرەنسا، ئێستا لە ناوچەی دابەزیندایە بۆ خولی پلە دووەکان.

تێری هێنری هیچ ئەزموونێکی راهێنەرایەتی نییە، بەڵام بۆ ماوەی دوو ساڵ وەکو یاریدەدەری رۆبیرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا کاری کرد.

ئاسکە ئەسمەرەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ گریبەستی لەگەڵ یانە نوێیەیەکیدا کردووە، ئەمە لە کاتێکدا، کە پێشتر بۆ ماوەی 5 ساڵ وەکو یاریزان یاری بۆ ئەو یانەیە کردووە و نازناوێکی خولی فەرەنسی بۆ بەدەستهێناون.