رۆجێر فێدێرێر دۆڕا



رووداو - هەولێر

لە پاڵەوانێتی تێنسی سینسیناتی و لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا، رۆجێر فێدێرێری تێنسزانی سوێسری لەسەر دەستی ئاندرێ روبلێڤی تێنسزانی رووسی کرایە دەرەوە.

لە قۆناخی سێیەمی پاڵەوانێتییەکەدا هەردوو تێنسزانەکە بەرامبەر یەکدی یارییان کرد و روبلێڤ بە ئاسانی و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام یارییەکەی بردەوە.

ئەنجامی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش سێ و شەش چوار بوون و بەم بردنەوەیە روبلێڤ خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.