یەکەم ئەکادیمیای یاریی تۆپی بالە لەلایەن یانەی هەولێرەوە کرایەوە

رووداو -هه‌ولێر 

یەکەم ئەکادیمیای یاریی تۆپی بالە لەلایەن یانەی هەولێرەوە کرایەوە، ئەکادیمیاییەکە لەلایەن وەلید عارەب، یاریزانی بەئەزموونی یانەکەوە سەرپەرشتی دەکرێت و 60 فێرخواز لەسەر ئاستی کوڕان و کچان لەرێگەی ئەو ئەکادیمیاییەوە فێری یاریی بالە دەکرێن.

ئەم ئەکادیمیایە لە لایەن وەلید عارەب کاپتنی تیپی بالەی یانەی هەولێر سەرپەرشتی دەکرێت کە خاوەن ئەزموونێکی زۆرە لە یارییەکە و شەست منداڵ لەسەر ئاستی کوڕان و کچان لە ناو هۆڵی داخراوی فەڕەنسۆ هەریری فێری ئەلف و بێی بالە دەکرێن.

لە ئەکادیمیایی بالەی یانەی هەولێر پۆلێک شارەزایی بالە لەسەر شێوازیی جیهانی کاردەکەن، هەروەها دەیانەوێت یاریی بالەی پایتەختی کوردستان بەردەوام بێت لە نوسینەوەی مێژوویی زێرین.