چاڤی هێرناندێز بیرۆكه‌یه‌كی سه‌رشێتانه‌ی هه‌یه
چاڤی هێرناندێز، ئه‌ستێره‌ی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای سه‌ددی قه‌ته‌ری، بیرۆكه‌یه‌كی تازه‌و سه‌رشێتانه‌ی بۆ گۆڕینی یاساكانی تۆپی پێ داهێناوه، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی راهێنه‌ران نه‌توانن هه‌موو یاریزانه‌كانیان له‌به‌رده‌م گۆڵی خۆیاندا كۆبكه‌نه‌وه بۆ به‌رگریكردن له تۆڕی گۆڵه‌كه‌یان.
چاڤی له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی كه‌تالۆنیا روونیكرده‌وه، پێشنیاز ده‌كات هه‌ر تیپێك له 10 یاریزان پێكبێت، له‌جیاتی 11 یاریزان، بۆ به‌خشینی چێژی زیاتر به یارییه‌كه، به هێشتنه‌وه‌ی رووبه‌ری زیاتر له‌سه‌ر یاریگه‌دا.
چاڤی له‌و باره‌وه گوتی "ئه‌سته‌مه تۆپی پێ به ره‌وشی ئێستا، له لایه‌نه‌كانی جه‌سته‌یی و پلانییه‌وه باشتر ببێت، ئێستا یاریكردن ئه‌سته‌م بووه، له‌به‌ر داخستنی رووبه‌ره‌كان و گه‌له‌كۆمه‌ی به‌رگریی له‌پێش گۆڵدا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "راهێنه‌ری ئاتلێتیكۆ مه‌درید، دیێگۆ سیمیۆنی، پێشنۆره به نه‌گه‌یشتنی تیپی به‌رامبه‌ر به گۆڵه‌كه‌ی ده‌دات، كه‌یفیشی به فشاری هێرشبردنی چڕ نایه‌ت".
ئه‌ستێره‌كه‌ی سه‌دد گوتیشی "له ئاینده‌دا، پێموایه وا باشتره به یاریزانێك كه‌متر یاری بكرێت، یان هه‌ر تیپَیك له 10 یاریزان پێكبێت، له‌جیاتی 11 یاریزان، ئه‌وه چێژی زیاتر به یارییه‌كه ده‌به‌خشێت، هانی تیپه‌كانیش ده‌دات هێرش ببه‌ن و رووبه‌ره‌كان بقۆزنه‌وه، تۆپی پێ بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌كرێت، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی چێژی لێوه‌رگرن". هه‌روه‌ها گوتیشی "باشترین شێواز به‌لامه‌وه، پێچه‌وانه‌ی شێوازی سیمیۆنییه، له‌گه‌ڵ رێزم بۆی، ئه‌و كۆنترۆڵكردنی تۆپ له‌به‌رچاو ناگرێت، منیش پێمباشه هه‌ژموونی تۆپ بكه‌م، له بارسێلۆنا له‌سه‌ر ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه گۆش كراوم، ئه‌وه‌ش پیاده ده‌كه‌م، ئه‌وكاته‌ی ده‌بمه راهێنه‌ر".