کۆمەڵەی باکووری خولی بالەی کچانی یانەکانی عێراق کۆتایی هات
یارییەکانی کۆمەڵەی باکووری خولی بالەی کچانی یانەکانی عێراق کۆتایی هات و کچە وەرزشوانانیش داوای خول و چالاکی زیاتر دەکەن.
رکابەرییەکانی خولەکە بە بەشداریی ١٠ یانە لە هۆڵی فەڕەنسۆ هەریری پایتەختی کوردستان بەشێوازیی چوار کۆمەڵە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕێوەچوو، ئەمساڵ رکابەرییەکی زۆر بەهێز لە نێوان تیپە بەشدارەکان بیندرا و کۆمەڵێک کچە یاریزانی لاو دەرکەوتن کە ئاستیان بووە هۆی سەرنج راکێشانی هەوادارانی یارییەکە، هەر بۆیە تا دوا خولەکی قارەمانیەتیەکە کێبڕکێیەکی بەهێز هەبوو، بەڵام کچانی یانەکانی سەنحاریب، ئەفرۆدێت، برایەتی لەگەڵ کۆیە سەرکەوتن بۆ ریزی یانە بژاردەکان.
-کارۆلین ئەلبێرت/یاریزانی یانەی سەنحاریب
کچە وەرزشوانان نیگەرانن لە کەمی پاڵەوانیەتیەکان و دواخستیان.
-میدیا محەمەد/یاریزانی یانەی برایەتی
بەهۆی خراپی باریی سیاسی و ئاسایشی ناوچەکە لەم وەرزەدا یەکێتی بالەی عێراق خولەکەی دابەشکرد بۆ چەند ناوچەیەک، هەروەها بەرپرسانیشی کاریگەریی نەرێنی بارودۆخەکە ئاشکرا دەکەن لەسەر چاڵاکیەکانیان.
-موئەیەد مەغدید/سەرۆکی یەکێتی بالەی عێراق
بڕیارە یارییەکانی خولی بالەی یانە بژاردەکانی عێراق بە بەشداریی ١٢ یانە بەڕێوەبچێت، حەوت یانەی کوردستان پشکدارن لە رکابەرییەکانی خولەکەدا و چاوییان لە بردنەوەی جام و میدالیای خولەکەیە.