نۆلى له سینسیناتی دۆڕا
له پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی سینسیناتی، به‌ڵام له ئاستی پیاواندا، ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو هاته‌ئارا و نۆڤاك جۆكۆڤیچی پۆلینكراوی یه‌كه‌می جیهان ماڵئاوایی له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا كرد و فاڤرینكا و ئه‌ندی مۆراییش گه‌یشته قۆناخی چواره‌م.
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه له پاڵه‌وانیه‌تیی سینسیناتی، ستانیسلاس فاڤرینكای سویسری و مارین سیلیچی كڕواتی رووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌وه بۆ گه‌یشتن به قۆناخی هه‌شته‌م، له ئه‌نجامیشدا فاڤرینكا توانی یارییه‌كه به ئه‌نجامی 2-1 كۆمه‌ڵه برده‌وه و خۆی گه‌یانده قۆناخی هه‌شته‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش 3-6، 6-0 و 6-1 بوو.
فاڤرینكا كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می دۆڕاند، به‌ڵام دواتر دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌دا ئه‌ندی مۆرای بریتانی و جۆن ئیسنه‌ری ئه‌مه‌ریكی به‌یه‌كگه‌یشتن، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاندانێكی باشیان بۆ ئیسنه‌ری هاونیشتیمانییان كرد.
به‌ڵام مۆرای به ئه‌زموونی خۆی توانی یارییه‌كه به ئه‌نجامی 2-1 كۆمه‌ڵه بباته‌وه. مۆرای هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می دۆڕاند، به‌ڵام دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌ك برده‌وه.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش بۆ مۆرای 6-7، 6-4 و 7-6 بوو.
له یاریی سێیه‌میشدا نۆڤاك جۆكۆڤیچ یاریزانی یه‌كه‌می جیهان، به ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو شكستی هێنا و به تۆمی رۆبریدۆی ئیسپانی دۆڕا.
تۆمی رۆبریدۆ زۆر به‌هێز یارییكرد و به 2-0 كۆمه‌ڵه براوه‌بوو، ئه‌نجامه‌كه‌شی 7-6 و 7-5 بوو.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2005 تۆمی رۆبریدۆ له نۆڤاك جۆكۆڤیچ بباته‌وه.